له سویسرا قوتابخانه‌كان كراوه‌ن و ته‌شه‌نه‌كردنی كۆرۆناش به‌رده‌وامه
K24 – هه‌ولێر:
هه‌رچه‌نده له نه‌مسای دراوسێ به‌هۆی ته‌شه‌نه‌كردنی زیاتری كۆرۆناوه قوتابخانه‌كان داخران، به‌ڵام تائێستا له سویسرا قوتابخانه‌كان كراوه‌ن و ژماره‌ی توشبووانی كۆرۆناش له هه‌ڵكشانه، هۆكاری ئه‌م بڕیاره‌شیان له‌به‌ر ئه‌و بڕوایه‌یه، كه منداڵان به هۆكاری گواستنه‌وه‌ی كۆرۆنا نازانن.
سێشه‌ممه‌ی رابردوو، سباستیان كۆرتیس، راوێژكاری نه‌مسا بڕیاری داخستنی گشت قوتابخانه‌كانی دا، جگه له دایه‌نگه و قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌كان.
سویسرا له‌دوای داخستنی قوتابخانه‌كانی له شه‌پۆلی یه‌كه‌می كۆرۆنا له به‌هاری رابردووه‌وه، بڕیاری به كراوه‌یی هێشتنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كانی دا، له‌كاتێكدا له‌و وڵاته ژماره‌ی تووشبووانی ئه‌م په‌تایه له هه‌ڵكشانه، كه له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه رۆژانه زیاتر له 10 هه‌زار حاڵه‌تی نوێ تۆمار ده‌كرێت، ئه‌مه گومان له‌سه‌ر بڕیاری به‌رده‌وامی كرانه‌وه‌ی قوتابخانه‌كان دروست ده‌كات.
"بێت شڤیندیمان"، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی كارگێڕی یه‌كێتی مامۆستایانی سویسرا گوتی "سویسرا خۆی به‌دوور ده‌گرێت له داخستنی قوتابخانه‌كان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر قوتابییه‌ك تووشی كۆرۆنا بێت، له پۆل جیا ده‌كرێته‌وه، یان پۆله‌كه‌یان كه‌ره‌نتینه ده‌كرێت. ئه‌و كات خوێندن ده‌كرێته ئۆنلاین.
له‌سه‌ره‌تای ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی كۆرۆناوه تا ئه‌مڕۆ، به‌رپرسانی سویسری باس له گرنگی به‌رده‌وامبوونی منداڵان له چوونیان بۆ قوتابخانه به شێوه‌یه‌كی ئاسایی ده‌كه‌ن ، بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی خوێندن باشتر بێت.
له پرسیاری ئایا منداڵان ده‌بنه هۆكاری گواستنه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه، به‌رپرسانی سویسری هه‌ر له زووه‌وه رایانگه‌یاند، به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی منداڵان هۆكاری گواستنه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه نین.
توێژه‌رانیش گرنگی به‌و بابه‌ته ده‌ده‌ن، "سۆزی كلیمله‌ر"، به‌رپرسی توێژینه‌وه‌یه‌كه له هه‌رێمی "زیۆرخ"، له‌باره‌ی ته‌شه‌نه‌كردنی ئه‌م په‌تایه له ناو منداڵان، گوتی: "تا ئێستا ئه‌نجامه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن، منداڵان به شێوه‌یه‌كی گشتی به‌شداری له گواستنه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه ناكه‌ن، هه‌رچه‌نده هه‌ندێكجار به‌هۆی كه‌سه نزیكه‌كانیانه‌وه، له دایك یان باوك تووشی ئه‌م په‌تایه بوون".
"سۆزی كلیمله‌ر"، مامۆستای زانكۆیه، ده‌ڵێت: "له ئێستادا هه‌رزه‌كاران زیاتر به‌م ڤایرۆسه كاریگه‌ر ده‌بن، ره‌نگه ئه‌مه‌ش له‌به‌ر جیاوازی هه‌ڵسوكه‌ت و ته‌مه‌نیان بێت".
هه‌ندێك له زانایانی بواره‌كه پێیانوایه ژماره‌یه‌كی زۆری تووشبووانی كۆرۆنا له قوتابخانه‌كاندا هه‌ن، به‌ڵام تۆمار نه‌كراون،خاتوو "ئیزابێلا ئیكرل"، زانای بواری ڤایرۆس له جنێڤ، گوتی: "له‌به‌ر ئه‌و هۆكاره پێویسته قوتابییه‌كانمان ده‌مامك ببه‌ستن له قوتابخانه، هێشتا پشكنینی زیاتریشیان بۆ بكرێت".
"كریستۆڤ بیرگر"، پسپۆڕی نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان له نه‌خۆشخانه‌ی زیورخ بۆ منداڵان، جه‌ختیكرده‌وه، "له شه‌پۆلی دوومی ڤایرۆسی كۆرۆنا، منداڵێكی زۆر تووشی ئه‌م په‌تایه بوون، به‌ڵام نیشانه‌كانیان لێ ده‌رنه‌كه‌وتووه، جگه له كه‌مێكیان نه‌بێت".
"بیرگر" گوتیشی: "منداڵان تووش ده‌بن، به‌ڵام به‌هۆی ده‌رنه‌كه‌وتنی نیشانه‌كان، ڤایرۆسه‌كه ناگوازرێته‌وه".
روونیشیكرده‌وه، ڤایرۆس به‌ر له هه‌موو شتێك له رێگه‌ی سكچوون و پژمینه‌وه ده‌گوازرێته‌وه.
"بیرگر" پێیوایه قوتابخانه و دایه‌نگه‌كان پێویسته به كراوه‌یی بمێننه‌وه، "به‌ڵام پێویسته باوان ڤایرۆسه‌كه بۆ منداڵه‌كانیان نه‌گوازنه‌وه و نه‌بنه مه‌ترسی به هۆی گواستنه‌وه‌ی په‌تاكه".
بۆ پاراستنی منداڵانیش به‌ستنی ده‌مامك به گرنگ زانی و گوتیشی: "هه‌موو ده‌مامكێك رێگری له‌گواستنه‌وه‌ی په‌تاكه ده‌كات".
له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاماری كۆرۆنا، له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه، "شڤیندیمان"، له یه‌كێتی مامۆستایانی سویسرییه‌وه گوتی: "پێویسته جگه له مامۆستایان، قو‌تابیانی سه‌روو ته‌مه‌ن (12) ساڵ، ده‌مامك ببه‌ستن".
تا ئێستا له سویسرا، قو‌تابیانی ژێر ته‌مه‌نی (12) ساڵی، ناچار نین ده‌مامك ببه‌ستن، وه‌ك "شڤیندیمان" باسیكرد، "له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌ش، پابه‌ندین به دوور كه‌وتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌سته‌كان به‌پاككره‌وه‌ی تایبه‌ت ده‌پارێزین، له‌به‌رئه‌وه‌ی قورسه قوتابییه بچووكه‌كان ده‌مامك ببه‌ستن".
سه‌رچاوه: سویس ئینفۆ
وه‌رگێڕان: د.ی