تارا مامه‌دۆڤ: من ویستم ده‌روازه‌یه‌ك بۆ میوزیكی كوردی بكه‌مه‌وه
K24- هه‌ولێر:
خانمه هونه‌رمه‌ندی كورد، تارا مامه‌دۆڤ ده‌یه‌وێت له رێگه‌ی ئه‌لبوومه‌كه‌یه‌وه به‌ناوی "گران" ده‌روازه‌یه‌ك بۆ میوزیكی كوردی بكاته‌وه و ده‌ڵێت: "له‌و ئه‌لبومه‌دا گۆرانی گه‌ردوونی ده‌چڕم".
له‌و ئه‌لبوومه‌دا كه ژماره‌یه‌كی زۆر گۆرانی تێیدا تۆماركراون، "خه‌ونا گران" یه‌كه‌م گۆرانییه‌تی و هونه‌رمه‌ندی ناوبراو بۆ كوردستان24 وه‌سفی ئه‌لبومه‌كه‌ی كرد و گوتی: "ده‌توانم بڵێم دوای هه‌وڵه‌كانم بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ، وه‌ك ئه‌وه وایه ده‌رگایه‌كی نوێ له ژیانم كرابێته‌وه، له‌م كاته سه‌خته‌دا ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی هونه‌ریی نوێم ناسین و هه‌وڵه‌كانیان له‌گه‌ڵ من وایكرد، كه ئێستا به چاوێكی دیكه‌وه سه‌یری میوزیك بكه‌م".
ئه‌و خانمه هونه‌رمه‌نده له گۆرانیی "خه‌ونا گران"ـدا باسی هه‌وڵ و خه‌باتی دایكێك له شه‌وه‌ڕه‌شێكی پڕ له ترس و تۆقاندن ده‌كات بۆ گه‌ڕان به‌دوای هیوا و خۆشه‌ویستی.
ئه‌و گۆرانیانه‌ی له ئه‌لبومه‌كه‌دا تۆماركراون، له ماوه‌ی 6 مانگدا سه‌رجه‌میان ده‌كه‌ونه به‌ر ده‌ستی میوزیكخوازان.
له‌و ئه‌لبوومه‌دا دوو گۆرانی هی خودی ئه‌و خانمه هونه‌رمه‌نده‌ن و ئه‌وانی دیكه‌ش هه‌ڵبژێردراون و بۆ جاری یه‌كه‌مه گۆرانییه‌كانی بڵاوده‌بنه‌وه و وه‌ك ئاماژه‌ی پێ ده‌دات، ناوه‌ڕۆكی ئه‌و گۆرانیانه‌ی بۆ ئه‌لبومه‌كه‌ی هه‌ڵیبژاردوون، ره‌نگدانه‌وه‌ی سه‌روسه‌ربرده‌ی ژیانی خودی خۆیه‌تی و گرنگی به وره‌به‌رزی مرۆڤ ده‌ده‌ن.
تارا مامه‌دۆڤ له قیرغیزستان هاتووه‌ته دونیا و تا ته‌مه‌نی 8 ساڵی له‌وێ ماوه‌ته‌وه، دواتر له‌كاتی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاران، خانه‌واده‌كه‌ی روو له شاری سه‌راتۆڤی رووسیا ده‌كات، تا ساڵی 1999 له‌و شاره ده‌مێنێته‌وه، له سه‌ره‌تای 2 هه‌زاره‌كان به‌مه‌به‌ستی درێژه‌دان به خوێندن له بواری سه‌ما و شانۆ و میوزیك، ده‌چێته شاره‌كانی مۆسكۆڤا و یارۆسلاڤل.
خانه‌واده‌ی تارا به‌ر له 100 ساڵ له شاری "بازید"ـه‌وه به‌ره‌و سۆڤیه‌ت كۆچیان كردووه و به پشتیوانی گۆرچه‌ك عه‌بدوڵڵایه‌نای دایكی، كه مامۆستای میوزیكه و چه‌ندین گۆرانی رووسیی هه‌یه، روو له جیهانی هونه‌ر ده‌كات و دواتر به‌مه‌به‌ستی پیشخستنی هونه‌ره‌كه‌ی روو له وڵاتی فه‌ره‌نسا ده‌كات، له ساڵی 2008 له پاریس، چالاكییه‌كی هونه‌ری ئه‌نجام ده‌دات و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ میوزیكژه‌نانی فه‌ره‌نسی په‌یدا ده‌كات، دواتر میوزیكی كوردی تێكه‌ڵ به میوزیكی رووسیی رۆمانسی و فه‌ره‌نسی ده‌كات و بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ له پاریس ده‌مینێته‌وه.
H.B