قۆناغی یەكەمی دووسایدی دوکان – چوارقوڕنە بەڕووی ھاووڵاتییاندا دەكرێتەوە

پڕۆژەكە لە سێ قۆناغ پێکھاتووە

K24 - ھەولێر

وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە ئاشكرای دەكات، لە ئایندەیەکی نزیکدا رێگای دووسایدی چوارقوڕنە-ھیزۆپ، بەڕووی ھاووڵاتیاندا دەکرێتەوە.

وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، کارکردن لە پڕۆژەی دووسایدی دوکان - چوارقوڕنە بەردەوامە و لەئایندەیەکی نزیکدا قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکە (چوارقوڕنە-ھیزۆپ) بەڕووی ھاووڵاتیاندا دەکرێتەوە.

روونیكردووەتەوە، پڕۆژەکە بەشێکە لە پڕۆژەی دووسایدی دوکان- چوارقوڕنە، کە لە سێ قۆناغ پێکھاتووە، قۆناغی یەکەمی کە لە چوارقوڕنە بۆ ھیزۆپە کارکردن تیایدا بەردەوامە و لەئێستادا رێژەی کارکردنی گەیشتوەتە زیاتر لە 85%، بودجەی ئەم قۆناغە زیاتر لە 52 ملیار دینارە، کە پێکھاتووە لە رێگایەکی دووساید بە درێژی 18.500کم.

بڕیارە لەئایندەیەکی نزیکداو دوای تەواوکردنی ئەم قۆناغەی پڕۆژەکە، کە بریتییە لە رێگای دوسایدی چوارقوڕنە بۆ ھیزۆپ، بەڕوی ھاوڵاتیان و شۆفێراندا بکرێتەوە، ھاوکات کارکردن لە بڕگەکانی دیکەی پڕۆژەکە بەردەوام دەبێت.

پێشتر بەھۆی سەرھەڵدانی پەتای کۆرۆنا و لێکەوتە داراییەکانی پڕۆژەکە وەستابوو، لە رۆژی 11/10/2020 دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن دەستەی سەرپەرشتیار و بەڵێندەری راسپارد کە دەستبکەنەوە بەکارکردن بۆ ئەوەی ھەرچی زووە پڕۆژەكە تەواو بکرێت.

قۆناغی یەكەمی دووسایدی دوکان – چوارقوڕنە بەڕووی ھاووڵاتییاندا دەكرێتەوە
قۆناغی یەكەمی دووسایدی دوکان – چوارقوڕنە بەڕووی ھاووڵاتییاندا دەكرێتەوە
قۆناغی یەكەمی دووسایدی دوکان – چوارقوڕنە بەڕووی ھاووڵاتییاندا دەكرێتەوە