عەرەبی ھاوردە و ھێزەكانی عێراق یەخەی جووتیارانی كورد بەرنادەن

جارێكی دیكە لە سەرگەڕان رێگری لە جووتیارانی كورد دەكرێت

K24 - کەرکووک

بەبڕیاری سەعد حەربیە، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکووک، رێگە بە جووتیارانی کورد لە سنووری سەرگەڕان نادرێت زەوییەکانیان بکێڵن.

محەمەد ئەمین، نوێنەری جووتیارانی سەرگەڕان تایبەت بە کودستان24ی راگەیاند: "ئەمڕۆ سوپای عێراق جووتیارانی کوردیان لە سنووری گوندەکانی شارەدێی سەرگەڕان ئاگادارکردووەتەوە کە دەست لە کێڵانی زەوییەکانیان هەڵبگرن".

گوتیشی: "هۆکار و ئامانجەکە تەنیا تەعریب و ئازاردنی جووتیارانی کوردە لەسنوورەکە".

 راشیگەیاند: "هەوڵی خۆمان دەدەین، بۆ رێگریکردن لە بڕیارەکە، بەڵام ئەم بابەتە پێویستی بە پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرکردایەتی سیاسی کورد هەیە، داوایان لێدەکەین پاڵپشتمان بن بۆ رووبەڕووبوونەوە و پووچەڵکردنەوەی پلانی تەعریب لە سنوورەکەمان".