عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای راگه‌یاند
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌سه‌رانسه‌ری وڵات به‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنین بۆ 19 هه‌زار 883 كه‌س ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 2 هه‌زار و 136 كه‌سی دیكه به په‌تاكه پشتڕاست كرایه‌وه.
وه‌ك له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 38 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هاوكات 2 هه‌زار و 202 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌په‌تاكه راگه‌یه‌ندراوه.
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه، ژماره‌یان گه‌یشته 537 هه‌زار و 457 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 11 هه‌زار و 996 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و 467 هه‌زار و 654 كه‌سیش به رێژه‌ی 87.0% به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 57 هه‌زار و 807 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 384 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
H.B