سێ زلهێزه‌كه‌ی ئه‌وروپا رێكه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران تاوتوێ ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هایكۆ ماس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو هاوتا فه‌ره‌نسی و به‌ریتانییه‌كه‌ی له به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا كۆده‌بێته‌وه و گفتوگۆ له‌باره‌ی رێكه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران ده‌كه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئێران به شێوه‌یه‌كی به‌رنامه بۆ داڕێژراو پێشێلی ئه‌و رێكه‌وتنه ده‌كات".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا جه‌ختیشی كرده‌وه، "ئێمه و هاوبه‌شه‌كانمان به توندی داوا له ئێران ده‌كه‌یه‌ن، پێشێلكارییه‌كانی به‌رامبه‌ر ئه‌و رێكه‌وتنه بوه‌ستێنێت و به‌ته‌واوه‌تی بگه‌ڕێته‌وه بۆ پابه‌ندبوون به به‌ڵێنه ئه‌تۆمییه‌كانی".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، پێشتر سه‌عید خه‌تیب، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران داوای له هه‌ریه‌ك له ئه‌ڵمانیا، به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا كرد، پابه‌ندی ئه‌و به‌ڵێنانه‌یان بن، كه له رێكه‌وتنی ئه‌تۆمیدا له‌گه‌ڵ تاران دابوویان و له بری خۆدزینه‌وه له راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانیان، بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی كاری هاوبه‌ش جێبه‌جێ بكه‌ن.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران جارێكی دیكه جه‌ختی له‌سه‌ر نیازپاكی وڵاته‌كه‌ی كرده‌وه، كه ئامانجی پرۆگرامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی بۆ مه‌به‌ستی ئاشتیانه‌یه و شه‌رعییه‌ته‌كه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه، وێڕای ئه‌وه‌ی كه به گوته‌ی خۆی، ئه‌مه مافێكی ره‌وای كۆماری ئیسلامی ئێرانه.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
H.B