سوپای ئه‌ڵمانیا: كه‌شتییه توركییه‌كان رێگه‌یان نه‌دا بیانپشكنین

K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، سوپای ئه‌ڵمانیا، ئه‌مڕۆ دووشممه 23/11/2020، جه‌ختیكرده‌وه، كه‌شتییه بارهه‌ڵگره‌كانی توركیا، "پێده‌چێت چه‌ك بگوازنه‌وه"، به‌ره‌و لیبیا به‌ڕێوه‌ن و رێگه‌یان نه‌داوه پشكنینیان بۆ بكرێت.
وته‌بێژێكی سه‌ربازی ئه‌ڵمانیا ئاماژه‌ی به‌وه دا، شه‌وی رابردوو، دوای ئه‌وه‌ی سه‌ربازانی تیمی هامبۆرگ له كه‌شتییه‌كانی توركیا سه‌ركه‌وتوون، به‌ڵام كه‌شتیوانه توركییه‌كان به‌رهه‌ڵستیان له تیمه ئه‌ورووپییه‌كه كردووه و ناچاریان كردوون پشكنین نه‌كه‌ن و له كه‌شتییه‌كه بكشێنه‌وه.
توركیا رایگه‌یاند، كه‌شتییه‌كان هه‌ڵگری "خۆراك و بۆیه‌ن" و ئه‌و تیمه‌ی ده‌یانویست بیانپشكنن "پێشێلی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیان كردووه"، كاتێك چاوه‌ڕوانی ره‌زامه‌ندییان له توركیا نه‌كردووه.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز