ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م وه‌به‌رهێنانی بیانی له هه‌رێمی كوردستان و عێراق چین، ئه‌مه‌ریكاییه‌كان مه‌رجیان چییه؟
K24 - هه‌ولێر:
له ڤیدیۆكۆنفرانسێكدا، ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ئه‌مه‌ریكا، به به‌شداری وه‌به‌رهێنه‌رانی عێراقی و ئه‌مه‌ریكیی ره‌وشی په‌ره‌پێدانی ئابووری و پێشخستنی كه‌رتی تایبه‌تیان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان تاوتوێكرد.
له پانێلێكی ئۆنلایندا، هه‌ریه‌ك له به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، "سه‌فین دزه‌یی"، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له ئه‌مه‌ریكا، "به‌یان سامی"، باڵیۆزی عێراق له ئه‌مه‌ریكا، "د. فه‌رید یاسین" و باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، "ماثیۆ تیله‌ر" باسیان له ئه‌گه‌ر و ده‌رفه‌ت و ئاڵنگارییه‌كانی به‌رده‌م پێشخستنی پرۆسه‌ی ئابووری و وه‌به‌رهێنانی ئه‌مه‌ریكایی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرد.
ئه‌مه‌ریكا دوو ئه‌ركی هه‌یه
له ده‌ستپێكی پانێلهكهیاندا، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، "ماثیۆ تیله‌ر" گوتی: "ئه‌مه‌ریكا دوو ئه‌ركی سه‌ره‌كی له عێراق هه‌ن، ئه‌وانیش دابینكردنی ئاسایش و پێشخستنی ئابووری عێراقه".
گوتیشی: "له شه‌ش مانگی رابردوودا كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و عێراق بۆ تاوتوێكردنی رێككه‌وتنی ستراتیژی به‌ڕێوه‌چوو، له مانگی ئابی رابردوودا له واشنتن زۆر پرسی گرنگی نێوان هه‌ردوولا تاوتوێ كران و باسمان له‌وه كرد، ئه‌مه‌ریكا چۆن بتوانێت پشتیوانی عێراق بكات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كان و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و پێشخستنی كه‌رتی تایبه‌ت و په‌ره‌پێدانی ئابوورییه‌كه‌ی".
قه‌یرانی ئابووری
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له عێراقدا قه‌یرانێكی ئابووری له ئارادایه، وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی به گشتیی و ئه‌مه‌ریكاییه‌كان به دوای ده‌سته‌به‌ری باشتر و ژینگه‌ی گونجاوتردا ده‌گه‌ڕێن.
لێكه‌وته‌ی سزاكان ماوون
سه‌باره‌ت به‌و كێشانه‌ی رووبه‌ڕووی ژینگه‌ی ئابووری و وه‌به‌رهێنانی عێراق بوونه‌ته‌وه، باڵیۆزی عێراق له واشنتن، "د. فه‌رید یاسین" گوتی: عێراق له رابردوودا ده‌وڵه‌تێكی ناوه‌ندی به‌هێز بوو، ده‌رفه‌تی به كه‌رتی تایبه‌ت نه‌ده‌دا پێشبكه‌وێت و هه‌موو شتێك له چنگی ده‌وڵه‌تدا بوو. بوار بۆ پێشكه‌وتنی كه‌رتی تایبه‌ت یه‌كسان بوو به سفر. یه‌كێكی دیكه له كێشه‌كانی عێراق پشتبه‌ستنییه‌تی به تاك سه‌رچاوه‌ی داهات، كه نه‌وته. ئێمه سه‌رچاوه‌ی دیكه‌ی داهاتمان له‌به‌ر ده‌ست نییه، نرخی نه‌وت به‌رز بوو، ره‌وشه‌كه باش بوو، ئێستا كه نرخ دابه‌زیوه، كه‌وتووینه‌ته كێشه‌وه.
ئه‌و باڵیۆزه‌ی عێراق روونیشیكرده‌وه، ئه‌و سزایانه‌ی ئه‌مه‌ریكا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له دوای هێرشی عێراق بۆ سه‌ر كوه‌یت، به‌سه‌ر بهغدایاندا سه‌پاند، هۆكاری سه‌ره‌كی قوڵبوونه‌وه‌ی كێشه‌كان و وێرانبوونی ژێرخانی ئابووری ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ن، كه له سێ ده‌یه‌ی رابردوودا له شه‌ڕ و نه‌هامه‌تیدا گوزه‌ری كردووه.
هه‌روه‌ها گوتی: گرنگه هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا به ده‌سته‌به‌ركردنی زیاتری شه‌فافیه‌ت له نێوانیاندا و به گفتوگۆ كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، چونكه ئێمه بینیمان له خۆپیشاندانه‌كانی ساڵی رابردوودا، خه‌ڵك و شه‌قام په‌یامێكی هه‌بوو، ئه‌ویش تێپه‌ڕاندنی تائیفی و توندوتیژییه‌كان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی بوو.
باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌ركی حكومه‌تی عێراقه، رووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵی ببێته‌وه و ئه‌مه كاری سه‌ره‌كی سیاسه‌ت و ئیداره‌یه له وڵات‌دا و كاتی ئه‌وه هاتووه، كۆمه‌ڵێك هه‌نگاوی جددی بنرێن و هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد بكرێت.
زنجیره‌یه‌ك كێشه به‌رۆكی هه‌رێمیان گرت
له به‌شێكی دیكه‌ی پانێله‌كه‌دا، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له واشنتن، "به‌یان سامی" رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان هێشتا له ژێر ته‌پوتۆزی شه‌ڕی داعشدا بوو، قه‌یرانی دارایی به‌رۆكی هه‌رێمی گرت و به دوای ئه‌ویشدا كۆرۆنا هات، سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و بارودۆخه سه‌خته‌ی هه‌رێمی كوردستان پێیدا گوزه‌ری كرد، من گه‌شبینم و بڕوام وایه ده‌توانین ئه‌م دۆخه تێپه‌ڕێنین، چونكه كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌نده به ئه‌نجامدانی چاكسازی و ده‌ستبردن بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌موو شێوه‌یه‌كی گه‌نده‌ڵی.
كێشه‌كانی عێراق
له وه‌ڵامی پرسیاری رێكخه‌ری پانێله‌كه‌دا، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، "ماثیۆ تیله‌ر" باسی كێشه‌كانی ئه‌مڕۆی عێراقی كرد و گوتی: "پێم وایه كێشه‌كانی عێراق گه‌وره‌ن، كۆمپانیا گه‌وره‌كانی ئه‌مه‌ریكا پێویستیان به دڵنیایی زیاتر و ژینگه‌ی له‌بارتر هه‌یه بۆ وه‌به‌رهێنان، كێشه‌یه‌كی دیكه‌ش ئه‌وه‌یه، كۆمپانیا گه‌وره‌كانی ئه‌مه‌ریكا ناتوانن له هه‌لومه‌رجی نه‌گونجاو و ژینگه‌ی خراپ و بوونی گه‌نده‌ڵی كار بكه‌ن".
هه‌روه‌ها گوتی: "یه‌كێكی دیكه له كێشه‌كانی عێراق ئه‌وه‌یه، وه‌به‌رهێنانی زۆرتر و به پله‌ی یه‌كه‌م له كه‌رتی نه‌وت و وزه‌دایه، كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكاییه‌كانی بواره‌كانی دیكه ده‌رفه‌تیان بۆ نه‌ڕه‌خسێندراوه بێن وه‌به‌رهێنان له كه‌رته‌كانی دیكه‌دا بكه‌ن. چونكه بواری وه‌به‌رهێنان له عێراق سنوورداره".
ستایشی هه‌رێم
باڵێۆزی ئه‌مه‌ریكا ستایشی هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كرد له رووی فره چه‌شن كردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات و گوتی: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵیداوه په‌ره به كه‌رتی كشتوكاڵ بدات و بیكاته جێگره‌وه‌یه‌كی باش، كۆمپانیای گه‌وره‌یی ئه‌مه‌ریكایی له بواری كشتوكاڵدا ئاماده‌ییان هه‌یه بێن له هه‌رێمی كوردستان كار بكه‌ن و به‌شداری بكه‌ن له پێشخستنی كه‌رتی كشتوكاڵ و به‌هێزكردنی زیاتری كه‌رتی ته‌ندرووستیی.
دامه‌زراندنی بێ پلان
به رای باڵیۆزی عێراق له واشنتن، هۆكاری كێشه‌كانی عێراق، به‌شێكیان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه له دوای (2003) به بێ به‌رنامه و پلانێكی زانستی خه‌ڵك له كه‌رتی گشتیی دامه‌زرێندرا و ده‌رفه‌ت نه‌ڕه‌خسا بۆ ئه‌وه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت گه‌شه بكات. ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه، چاو به‌و هه‌ڵانه‌دا بخشێندرێته‌وه و كار بۆ راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كان بكرێت.
"هه‌رێم به‌هه‌شتی عێراقه"
ئه‌و ستایشی هه‌رێمی كوردستان و پێشكه‌وتنه‌كانی كرد و گوتی: ئه‌گه‌ر سه‌یری هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین، ده‌بینین زۆر جیاوازه له عێراق و ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتووی تاقیكردووه‌ته‌وه، كه هانی وه‌به‌رهێنه‌ری بیانی داوه وه‌به‌رهێنان بكه‌ن و ده‌توانین بڵێین هه‌رێمی كوردستان "به‌هه‌شتێكه له عێراقدا" و ده‌كرێت له عێراقیش هه‌مان ئه‌و ئه‌زموونه دووباره بكرێته‌وه.
یه‌كێكی دیكه له‌و به‌شدارانه‌ی پانێله‌كه، كه وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد، "سه‌فین دزه‌یی" به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوو، ئه‌و له باره‌ی وه‌به‌رهێنان له عێراق گوتی: "عێراق له رابردوودا سیستمێكی سۆسیالیستی هه‌بوو، كه‌رتی تایبه‌ت زۆر لاواز بوو، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت گۆڕانكاری بكه‌ین، ده‌بێت له هه‌مواركردن و گۆڕینی یاساكانه‌وه ده‌ستپێبكه‌ین".
گوتیشی: له هه‌ژده مانگی رابردوودا هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام له دانووستان بووه له‌گه‌ڵ به‌غدا و گرنگه به‌یه‌كه‌وه كار بكرێت بۆ پێشخستنی كه‌رتی تایبه‌ت و راكێشانی سه‌رمایه‌گوزاری بیانی و وه‌به‌رهێنه‌ران".
"سه‌فین دزه‌یی" ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، پێویسته له عێراقدا چه‌ند هه‌نگاوێك بنرێن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت سه‌رمایه‌گوزاری بیانی بێته وڵاته‌وه.
یاسای نوێ پێویستن
له باره‌ی ئه‌و هه‌نگاوانه‌وه گوتی: "پێویسته یاسای نوێ كه بگونجێت له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجی ئێستا دابنرێن، پێویسته عێراق و هه‌رێمی كوردستان سیستمی بانكی تۆكمه و به‌هێز دابنێن، سوود له خه‌ڵكی شاره‌زا وه‌ربگیرێت و به سه‌رپه‌رشتی بانكی ناوه‌ندی سستمێكی بانكی پێشكه‌وتوو له عێراق بكه‌وێته‌گه‌ڕ، بۆ ئه‌وه‌ی ئاڵوگۆڕی پاره به ئاسانی و له رێی بانكه‌وه بێت. هه‌روه‌ها پێویسته سه‌رچاوه‌ی داهات فره چه‌شن بكرێت و خۆشبه‌ختانه له هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه بووه‌ته جێی بایه‌خی حكومه‌ت و ئه‌ركی یه‌كه‌می و كاری بۆ ده‌كات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هه‌رێمی كوردستان توانیویه‌تی له رێی به‌شداری كه‌رتی تایبه‌ته‌وه، كه‌رتی كاره‌با پێشبخات و به‌رهه‌می زیاد بكات.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌مه‌ریكاییه‌كان كاتێك سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه و به دوای ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێناندا گه‌ڕاون، "زۆر ورد و به دیقه‌ت بوون و پرسیاریان له باره‌ی سه‌قامگیری و ده‌سته‌به‌ر و گره‌نتیكردنی سه‌لامه‌تی ژینگه‌ی كار و كه‌رسته‌كانیان كردووه".
ئه‌مه‌ریكا ده‌ستوه‌ردان ناكات
له كۆتایی قسه‌كانیشدا، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، "ماثیۆ تیله‌ر" سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا، كه ئه‌مه‌ریكا نابێته "لایه‌ندار" له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و ناوبژیوانی ئه‌و دوولایه‌نه‌ش ناكات. له‌و باره‌یه‌وه گوتی: "پێم وا نییه ئه‌مه‌ریكا بۆی هه‌بێت ده‌ستوه‌ردان بكات و ناوبژی نێوانیان بكات، گرنگ ئه‌وه‌یه هه‌ردوولا رێكبكه‌ون و كێشه‌كانیان به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن".