نرخی نەوت بەرزبووەوە

K24- هەولێر:
نرخی نەوت بە رێژەی 2% بەرزبووەوە، ئەمەش بەهۆی نزیکبوونەوە لە بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا کە چەند کۆمپانیایەک بانگەشەی بۆ دەکەن.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت، یەک دۆلار و 10 سەنت بەرزبووە و گەیشتە 46 دۆلار و شەش سەنت.
هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساسیش بۆ 43 دۆلار و شەش سەنت بەرزبووەوە.
لە دواین هەوڵی بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا، کۆمپانیای ئاسترا زێنێکای بەریتانی بڵاویکردەوە، ڤاکسینەکەیان بە رێژەی کاریگەری 90% سەرکەوتنی بەدەستهێناوە.
Reuters