ناتانیاهۆ ره‌تیده‌كاته‌وه سه‌ردانی سعودیه‌ی كردبێت
K24 - هەولێر
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ره‌تیكرده‌وه سەردانی سعودیەی کردبێت و، لەوێ لەگەڵ شازادەی جێنشینی سعودیە و وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کۆبووبێتەوە.
دوێنێ میدیاکانی ئیسرائیل بە پشتبەستن بە چەند سەرچاوەیەکی تایبەتیان، هەروەها بە پشتبەستن بە چاودێریکردنی جموجۆڵی فڕۆکەیەکی تایبەت، کە پێشتر لەلایەن نەتەنیاهۆ بەکارهاتووە، رایانگەیاند؛ ناتانیاهۆ رۆژی یەکشەمە لەگەڵ سەرۆکی مۆساد چووەتە سعودیە و، لەوێ لەگەڵ محەمەد بن سەلمان و مایک پۆ‌مپێیۆ کۆبووەتەوە.
بەڵام بنيامين نه‌ته‌نیاهۆ، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل هەواڵەکەی رەتکردەوە، رایگەیاند "من، هیچ كات به درێژایی ئه‌و ماوه‌یه هه‌وڵێكی وام نه‌داوه كه ده‌ست به كارێكی له‌م چه‌شنه بكه‌م. ته‌نیا ده‌توانم پێتان بڵێم؛ چه‌ندین ساڵه وه‌كو سه‌رۆكوه‌زیران له هه‌وڵی ئەوە نه‌كه‌وتووم هێزی ئیسرائیل له ئاشتیدا بێت. سه‌ركه‌وتوو ده‌بین به یارمه‌تی دۆستانمان له: ئیمارات، به‌حرێن و سودان، هه‌روه‌ها هیوادارم ئه‌وە هه‌میشه به‌رده‌وامی هه‌بێت و، ئه‌وه‌ی باسیشی ده‌كرێت، هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی وا نەکراوە".
میدیاکانی ئیسرائیل هەروەها بڵاویان کردبووەوە "ناتانیاهۆ بە یاوەریی یۆسی کۆهن، سەرۆکی مۆساد بووە. رەنگە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی ئاسایی‌کردنی پەیوەندییەکانی ئیسرائیل و سعودیە چووبن، یان بۆ تاوتوێکردنی کەیسی ئێران".
هـ.ر.