نرخی زێڕ دابەزینێکی بەرچاوی تۆمارکرد

بەهای ئەمڕۆی زێڕ و دراوەکان

K24 - ھەولێر

بەراورد بە دوێنێ، بەهای زێڕ دابەزینێکی بەرچاوی تۆمارکردووە و یەک ئۆنسی زێڕ، 47 دۆلاری لە بەهاکەی لەدەستداوە. زێڕی عەیار 21، کە دوێنێ مسقاڵی بە 330 هەزار دینار بوو، ئەمڕۆ بە 322 هەزار دینارە.

بەھای دراوە جیھانییەکان لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بەمشێوەیەیە:

100 دۆلاری ئەمەریکی بەرامبەر بە 124 هەزار و 950 دیناری عێراقی
100 یۆرۆ بەرامبەر بە 147 هەزار و 380 دیناری عێراقی
100پاوەنی بەریتانی بەرامبەر بە 166 هەزار و 100 دیناری عێراقی
100 دۆلار بەرامبەر بە 795 لیرەی تورکی
100 دۆلار بەرامبەرە بە دوو ملیۆن و 560 هەزار تومەنی ئێرانی


نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بەمشێوەیەیە:

مسقاڵێك زێڕی عەیار (24) بە 366 هەزار دیناری عێراقی
مسقاڵێك زێڕی عەیار (21) بە 322 هەزار دیناری عێراقی
مسقاڵێك زێڕی عەیار (18) بە 275 هەزار دیناری عێراقی

 

 

هـ.ر.