پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئەکرەم سۆفی دەکات

K24 - هەولێر

بەهۆی کۆچی دوایی ئەکرەم سۆفی، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان، سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی دەکات.

دەقی پرسەنامەی سەرۆکی حکومەت:

بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی نیشتمانپەروەری هەولێر و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلول و گوڵان ( ئەکرەم سۆفی)م بیست، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە کەسوکار و هەڤاڵانی ببەخشێت.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان