كازمی ره‌خنه له یاسای پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی دارایی ده‌گرێت
K24- هه‌ولێر:
له زنجیره تویتێكدا، نووسینگه‌ی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له‌سه‌ر زاری كازمی ره‌خنه‌ی له یاسای پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی دارایی گرت، كه به‌ر له ماوه‌یه‌ك له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌بێ ره‌زامه‌ندی كورد تێپه‌ڕێندرا.
له یه‌كێك له تویته‌كانیدا كازمی جه‌ختی كرده‌وه، "ئێمه كێشه‌مان له یاسای قه‌رزكردن هه‌یه، كه چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌ك له‌و یاسایه‌دا كراوه و كۆبوونه‌وه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی نوینه‌ران بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كیشه‌یه به‌رده‌وامن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "له‌سه‌ره‌تای پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تى عێراق، كار بۆ زیادكردنی داهاتی ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ین، كه پێویسته بۆ پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری به هاووڵاتیان".
نووسینگه‌ی میدیایی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌سه‌ر زاری مسته‌فا كازمی جه‌ختیشی كرده‌وه، پێویسته وه‌زیران گرنگی زیاتر به پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌لی كار و ئاوه‌دانكردنه‌وه زیاتر بكرێت و ته‌واوی كه‌رته‌كانی ژیان چالاك بكرێن.
وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، مسته‌فا كازمی له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، وه‌به‌رهێنان له پێشینه‌ی كاره‌كانمانه و حكومه‌ت سووره له‌سه‌ر ئاسانكاریكردن بۆ ئه‌نجامدانی رێكاره‌كان بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو.