رووسیا ڤاكسینێكی جیاوازی دژه كۆرۆنا به‌رهه‌م ده‌هێنێت
K24- هه‌ولێر:
دامه‌زراوه‌ی رووسی بۆ وه‌به‌رهێنانی راسته‌وخۆ ده‌ستی به به‌رهه‌مهێنانی جۆره ڤاكسینێكی وشكی دژه كۆرۆنای كردووه، كه به گوته‌ی خۆی، ده‌توانرێت له نێوان 2 بۆ 8 پله‌ی گه‌رما له سه‌رووی سفری سه‌دی هه‌ڵبگیرێت.
له‌وباره‌یه‌وه نووسینگه‌ی میدیایی ناوه‌ندی "گامالیا"ی رووسی بۆ بایۆلۆژی مایكرۆسكۆبی، كه پێشتر ڤاكسینی "سپۆتنیك – V"ی دژه كۆرۆنای به‌رهه‌مهێناوه، گوتی: پله‌ی گه‌رمای ڤاكسینه نوێیه‌كه زۆر له پله‌ی گه‌رمای ڤاكسینه كلاسیكییه شله‌كه به‌رزتره، ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ش رێگه به فرۆشتنی ڤاكسینه نوێیه‌كه له بازاڕه جیهانییه‌كان ده‌دات و بواری گواستنه‌وه و به‌كارهێنانیشی له ناوچه دووره‌ده‌سته‌كان فراوانتر ده‌كات، له‌وانه‌ش ناوچه گه‌رمه‌كانی هێڵی كه‌مه‌ره‌یی.
به‌ڵام سه‌باره‌ت به رێژه‌ی كاریگه‌ری ڤاكسینه نوێیه‌كه و توانای له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئه‌و كۆمپانیا رووسییه هیچ زانیارییه‌كی رانه‌گه‌یاند.
جێگای ئاماژه‌یه، پێشتر میدیاكان، پسپۆران و زۆرێك له شاره‌زایان ئاشكرایانكردبوو، ڤاكسینه‌كانی رۆژئاوا پێویسته له پله‌یه‌كی گه‌رمای یه‌كجار نزمی ژێر سفری سه‌دیدا هه‌ڵبگیرێت، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات، هه‌ڵگرتنی ئه‌و ڤاكسینانه له ده‌رمانخانه ئاساییه‌كان كارێكی مه‌حاڵ بێت و گواستنه‌وه‌یان بۆ شوێنه دووره‌ده‌سته‌كان ئه‌سته‌م بێت.
سه‌رچاوه: كۆمسۆمۆلسكایا برافدا
H.B