"ناوه‌ڕۆكی ئۆفه‌ره‌كه‌ی مان سیتی بۆ گواستنه‌وه‌ی مێسی ئاشكرا بوو"
رۆژنامه‌ی زه تایمزی به‌ریتانی ئاشكرای كردووه مانچێسته‌ر سیتی ئۆفه‌رێكی گه‌وره و گرانبه‌های بۆ گواستنه‌وه‌ی لیۆ مێسی ئاماده كردووه.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی گرێبه‌سته‌كه‌ی مان سیتی بۆ مێسی بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ ده‌بێت و ئه‌و كاته لیۆ ته‌مه‌نی ده‌بێته 43 ساڵ.
گرێبه‌سته‌كه‌ش به‌سه‌ر 3 قوتاخ دابه‌ش ده‌كرێت، له قۆناخی یه‌كه‌مدا مێسی له پرێمه‌رلیگ یاریی بۆ مان سیتی ده‌كات.
له قۆناخی دووه‌میشدا ئه‌ستێره ئارجێنتینیه‌كه له یه‌كێك له یانه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی سیتی بۆ تۆپی پێ یاریی ده‌كات و له قۆناخی كۆتاییشدا لیۆ ده‌بێته باڵیۆزی جیهانی له كۆمه‌ڵه‌ی سیتی.
لیۆنێل مێسی ته‌مه‌ن 33 ساڵ ماوه‌ی 20 ساڵه یاری بۆ بارسێلۆنا ده‌كات، له‌گه‌ڵ یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه 4 نازناوی چامپیۆنزلیگ و 10 نازناوی لالیگای به‌ده‌ستهێناوه و 6 جار خه‌ڵاتی تۆپی زێرینی بردووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ بارسا 742 یاری كردووه 640 گۆڵ و 281 ئاسیستی له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان كردووه.