10 فڕۆكه‌خانه له رووی سه‌لامه‌تییه‌وه له ریزبه‌ندی یه‌كه‌من

K24 - هه‌ولێر:
دامه‌زراوه‌ی "Safe Travel Barometer" دامه‌زاوه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌نده به سه‌لامه‌تی گه‌شتكردن له‌رێگه‌ی فڕۆكه‌وه، له پێگه‌كه‌یدا بڵاویكرده‌وه، زیاتر له 400 فڕۆكه‌خانه له جیهاندا هه‌ن، ئه‌م ساڵ 10 فڕۆكه‌خانه له رووی سه‌لامه‌تییه‌وه، به‌تایبه‌ت له‌سه‌رده‌می كۆرۆنا، له ریزبه‌ندی باشترین فڕۆكه‌خانه‌كاندا ده‌ستنیشان كردووه،3 له‌و فڕۆكه‌خانانه له وڵاتانی كه‌نداون.
به‌پێی ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ی دامه‌زراوه‌كه له مانگی رابردوو كردوویه‌تی، فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌بوزه‌بیی ئیمارات ریزبه‌ندی یه‌كه‌م، فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌ڵه‌تی دوبه‌ی ریزبه‌ندی دووه‌م و فڕۆكه‌خانه‌ی حه‌مه‌دی نێوده‌ڵه‌تی له قه‌ته‌ر ریزبه‌ندی سێیه‌میان وه‌رگرتووه.
هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه بێلایه‌نانه له‌سه‌ر بنه‌مای 29 پێوه‌ری سه‌لامه‌تی و ته‌ندرووستی بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش متمانه و ئاسووده‌یی گه‌شتیاران له‌به‌رچاو گیراوه و ئه‌زموون و ئاسانكاری و پشتیوانی ده‌سته‌كانی رێكخستنی فڕۆكه‌خانه‌كان و حكومه‌ت هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ كراوه.
ریزبه‌ندی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه به‌م شێوه‌یه:
1- فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌بوزه‌بیی نێوده‌ڵه‌تی له ئیمارات به نمره‌ی 4.4 له 5
2- فڕۆكه‌خانه‌ی دوبه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به نمره‌ی 4.4
3- فڕۆكه‌خانه‌ی حه‌مه‌دی نێوده‌وڵه‌تی له قه‌ته‌ر به نمره‌ی 4.4
4- فڕۆكه‌خانه‌ی هیسرۆ له به‌ریتانیا به نمره‌ی 4.4
5- فڕۆكه‌خانه‌ی شانگی له سه‌نگافوره به نمره‌ی 4.4
6- فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌سینای نێوده‌وڵه‌تی به نمره‌ی 4.3
7- فڕۆكه‌خانه‌ی په‌كین له چین به نمره‌ی 4.3
8- فڕۆكه‌خانه‌ی بن گۆرینی نێوده‌وڵه‌تی له ئیسرائیل به نمره‌ی 4.3
9- فڕۆكه‌خانه‌ی بۆستن لوجانی نێوده‌ڵه‌تی له ئه‌مه‌ریكا له به‌نمره‌ی 4.3
10- فڕۆكه‌خانه‌ی چیاتراپاتی شیڤاجی نێوده‌وڵه‌تی له هیند به نمره‌ی 4.3
سه‌رچاوه: CNN