له‌ماوه‌ی 10 مانگدا عێراق 11 هه‌زار كه‌سی ده‌ستگیركردووه
K24 - هه‌ولێر:
شانه‌ی "الصقور" سه‌ر به هه‌واڵگری وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 24/11/2020، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا بڵاویكرده‌وه، 11 هه‌زار كه‌سیان له ماوه‌ی 10 مانگی رابردوو‌دا ده‌ستگیر كردووه.
"ئه‌بو عه‌لی به‌سری" به‌ڕێوه‌به‌ری شانه‌كه‌ی هه‌واڵگری عێراق گوتی: "توانیومانه له ماوه‌ی 10 مانگی رابردوو‌دا، نزیكه‌ی 11 هه‌زار داواكراو و تۆمه‌تبار ده‌ستگیر بكه‌ین، كه به كرده‌وه‌ی تیرۆرستی، تاوانی كوشتن، ساخته‌كاری، ته‌نگپێهه‌ڵچنی ئه‌لیكترۆنی و مادده هۆشبه‌ره‌كان تۆمه‌تبارن".
ئاماژه به‌وه ده‌كرێت، شانه‌ی "الصقور"، یه‌كێكه له گرنگترین دامه‌زراوه‌كانی هه‌واڵگری عێراقی، كه مانگانه ده‌یان "تیرۆرست" و سه‌ركرده‌ی رێكخراوی "داعش" ده‌ستگیر ده‌كات.
سه‌رچاوه: RT، الصباح