كۆرۆنا نیوه‌ی گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی شه‌نگهای هه‌ڵوه‌شانده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
دوای ده‌ركه‌وتنی حاڵه‌تی كۆرۆنا له‌لایه‌ن چه‌ند كارمه‌ندێكی فڕۆكه‌خانه‌كه، سه‌دان گه‌شتی ئاسمانی له گه‌وره‌ترین فڕۆكه‌خانه‌ی "شه‌نگهای"ی رۆژهه‌ڵاتی چین هه‌ڵوه‌شایه‌وه.
"شه‌نگهای" پایته‌ختی ئابووریی چینه، 24 ملیۆن دانیشتووانی هه‌یه، له‌و مانگه‌دا 7 حاڵه‌تی كۆرۆنای تۆماركردووه.
هه‌ڵمه‌تی فراوانی پشكنین دوای ئه‌وه ده‌ستی پێكرد، زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كان له رۆژانی رابردوودا له‌ناو كارمه‌ندانی فڕۆكه‌خانه‌ی "پۆدۆنگ شه‌نگهای" سه‌ریهه‌ڵدا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 24/11/2020، زیاتر له 500 گه‌شتی ئاسمانی له فڕۆكه‌خانه‌ی "پۆدۆنگ شه‌نگهای" هه‌ڵوه‌شایه‌وه و پێشوازیكردنی 45%ی ئه‌و گه‌شته ئاسمانییانه‌ی به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌كه دێن، ره‌تكرده‌وه.
بۆیه‌كه‌مجار، ساڵی رابردوو، كۆرۆنای نوێ له چین سه‌ریهه‌ڵدا، به‌هۆی خۆپارێزی و دووركه‌وتنه‌وه‌ی دانیشتووان له‌یه‌كتری و پشكنینی سه‌رتاسه‌ری، توانی تاڕاده‌یه‌كی باش به‌سه‌ر په‌تاكه زاڵ بێت.
له "تانجین" كه 100 كم له باشووری رۆژهه‌ڵاتی په‌كینه‌وه دووره، رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو 5 حاڵه‌ت و ئه‌مڕۆش 1 حاڵه‌تی تۆمار كرد.