لە ئەنجامی تەقینەوەیەك لە عەفرین 3 كەس كوژران و 17 كەسیش برینداربوون

بەھۆی سەختی برینی هه‌ندێكیان مەزندە دەكرێت ژمارەی كۆژراوان زیاد ببێت

K24 – ھەولێر:

تەقینەوەیەك لە شاری عەفرینی رۆژئاوای كوردستان روویدا و به‌هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیی سڤیل گیانیان لەدەستدان و برینداربوون.

بەپێی زانیارییەكانی كوردستان24 تەقینەوەكە لە نزیك بازاڕێك روویداوە و لەرێگه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بومبڕێژكراوه‌وه‌ ئەنجامدراوە و بووەتە ھۆی كوژرانی 3 كەس و برینداربوونی 17 كەسی دیكە. بەھۆی سەختی برینی بریندارەكانیش، مەزندە دەكرێت ژمارە كۆژراوان به‌رزبێته‌وه‌.

ژمارەیەكی زۆر لەو كوژراو و بریندارانە خەڵكی سیڤیلن و نازانرێت ئایا چه‌كداریش له‌ناویان هه‌ن یان نا.

جێگای ئاماژه‌یه‌، شاری عه‌فرین لە لایەن هێزه‌كانی توركیا و گروپه‌ چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌ ئه‌نقه‌ره‌وه‌ داگیركراوە و ماوە ماوە تەقینەوەی لەم جۆرە تێیدا روودەدات و قوربانییەكان ھاووڵاتی سیڤیلن.