نهتهوه یهكگرتووهكان: نابێت بابهتی مووچهی فهرمانبهرانی ههرێمی كوردستان به سیاسی بكرێت
K24- ههولێر:
نهتهوهیهكگرتووهكان داوای چارهسهرێكی ریشهیی بۆ كێشهكانی نێوان ههولێر و بهغدا دهكات و رایدهگهیهنێت، نابێت بابهتی مووچه به سیاسی بكرێت و فهرمانبهرانی ههرێمیش هاووڵاتیی عێراقن.
جێنین ھێنس پلاسخارت، نێردەی تایبهتی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ عێراق رایگەیاند، نابێت مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان تێکەڵی کێشە سیاسیەکان بکرێت و دەبێت بەزووترین کات ئەو بابەتە چارەسەر بکرێت. پلاسخارت لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی گوتیشی: تا ھەولێر و بەغدا چارەسەرێکی ریشەیی نەدۆزنەوە پەیوەندییەکانیان لەوەی ئیستا ھەیە باشتر نابێت.
پلاسخارت گوتی: "لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و ھەولێر، ھەموومان لەسەر ئەوە کۆکین کە ھەبوونی پەیوەندییەکی ئەرێنی و بنیادنەر لەنێوان حکومەتی فێدراڵ و حکومەتی ھەرێمی کوردستان کلیلی سەقامگیرییە بۆ ھەموو عێراق".
جهختیشیكردهوه، "ھەرچەندە لە دەنگدانەکەی ئەم دواییەی پەرلەمانی عێراق بۆ وەرگرتنی قەرز سەلماندی کە ئەو پەیوەندییە چەندە پەیوەندییەکی ئاڵۆز و لەھەمانگاتدا سستە. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە چاومان لەوەیە ھەردوولا زۆر شەفاف و بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن لە ھەموو بوارەکاندا".
ئاماژهی بهوهشدا، "ئهگهر بەڕوونی بڵێم، فەرمانبەرانی ھەرێم تەنھا فەرمانبەری حکومەتی ھەرێم نین، بەڵکو ئەوانیش ھاووڵاتی عێراقین و مووچەی فەرمانبەرانیش نابی بکەوێته ناو کێشە و ناکۆکییە سیاسیەکانەوە. دەبێ بەزوویی چارسەری بۆ بدۆزرێتەوە. وەك پێشریش باسم کرد، پەیوەندی نێوان ھەولێر و بەغدا لە کێشەدایە، ئەویش بەھۆی نەبوونی رێبەریەکی دەستووری روون و راشکاو، ئەم ناروونیەش بەداخەوە بووەتە کێشە و گرفت ".
دووپاتیشی كردهوه، "لە ١٥ ساڵی رابردوودا ھەموو دەرفەتەکان بۆ گەیشتن بە رێکەوتنێکی گونجاو لەکیس چوون. بەڵام ئێستا دەبێ بەزوویی رێکەوتن لەسەر ئەوە بکرێت، کە سیستمی فێدراڵی چۆنە و چۆن کاری پێدەکرێت و پیش بخرێت. راستیەکەش ئەوەیە تا چارەسەرێکی ریشەیی نەدۆزرێتەوە، پەیوەندییەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا لەمەی کە ھەیە باشتر نابن".
له بهشێكی دیكهی قسهكانیدا، نێردهی تایبهتی نهتهوه یهكگرتووهكان بۆ عێراق گوتی: "سەرەتای ئۆکتۆبهری ئەمساڵ قورسترین رێکەوتنی نێوان بەغدا و ھەولێر واژوو کرا. رێکەوتنێکی باشە و رێگە لەبەردەم ھەموو خەڵکی شنگاڵ ئاسان دەکات، بۆ ئەوەی قۆناغێکی نوێی ژیانیان دەست پێ بکەنەوە و شنگاڵ بنیاددەنرێتەوە و خزمەتگوزارییە گشتیەکانیش باش دەکرێن. واتە شنگالیەکان دەتوانن بگەرێنەوە شوێنی خۆیان. واژوو کردنی رێکەوتنێكی گرنگی لەو شێوەیە ھەنگاوی سەرەتایە".
گوتیشی: "داوا لە ھەموو نوێنهری شنگالییەکان دەکەم، کە ھەفتەی رابردوو لە مووسڵ چاوم پێیانکەوت، جێبەجێکردنی ھەرچی زووی بڕگەکانی ئەو رێکەوتنە گرنگترین بەشی رێکەوتنەکەیه، ئاسایش و ئەمنیەت و خاڵی لەپێشینەیە و دوای ئەویش ھەبوونی ئیدارەیەکی یەکگرتوو لە شارەکە گرنگە".
H.B