فه‌ره‌نسا پشتیوانی له‌ رێككه‌وتنی شنگال ده‌كات

خوازیارین رێككه‌وتنه‌كه‌ به‌خێرایی جێبه‌جێبكرێت

K24 – ھەولێر:

باڵیۆزی فه‌ره‌نسا له‌ عێراق پشتیوانی له‌ رێككه‌وتنی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕاڵی تایبه‌ت به‌ دۆخی شنگال كرد و رایگەیاند، خوازیارین رێككه‌وتنه‌كه‌ به‌خێرایی جێبه‌جێبكرێت.

برونۆ ئۆبێرت له‌ گوتارێكدا له‌ شنگال رایگه‌یاند: فه‌ره‌نسا له‌ شه‌ڕی داعش پشتیوانی عێراقی كردووه‌ و به‌رده‌وامیش ده‌بێت.

گووتیشی: وڵاته‌كه‌ی له‌ باره‌ی دۆخی شنگال پشتیوانی له‌و رێككه‌وتنه‌ی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی فیدڕاڵ و حكومه‌تی هه‌رێم دەكات، ئه‌مه‌ش له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی شنگالە، كه‌ شایسته‌ی ئاشتین.