بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی گرێبەستێک بۆ بەدیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییەکان واژۆدەکرێت

گرێبەستەکە لەنێوان وەزارەتی ناوخۆ و گرووپی میولباوەری ئەڵمانی واژۆدەکرێت

K24 - هەولێر

بە سەرپەرشتی و ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ رێوڕەسمی واژۆکردنی گرێبەستێک لە بواری بەدیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییەکان سازدەکرێت.

بە سەرپەرشتی و ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ کاتژمێر 09:30ـی بەیانیی (چوارشەممە، 25-11-2020) لە ھەولێر، رێوڕەسمی واژۆکردنی گرێبەستێک لەنێوان وەزارەتی ناوخۆ و گرووپی میولباوەری ئەڵمانی بەڕێوەدەچێت، کە لە بواری بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییەکانە، بەتایبەتی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل و مۆڵەتی شوفێری و چەند خزمەتگوزارییەکی تر.

واژۆکردنی ئەم گرێبەستە، بەشێکی گرنگە لە هەنگاو و هەوڵە بەردەوامەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەپێناو چاکسازی و مۆدێرنکردنی خزمەتگوزارییەکانی حکومەت لە سەرانسەری هەرێمی کوردستاندا.