دوو (قه‌ل)ە كه له جێگه‌ی تره‌مپ و میلانا نووستن
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
رۆژی سێشه‌ممه 24ی تشرینی یه‌كه‌م، سه‌رۆك تره‌مپ و میلانا -ی خێزانی كاتی پێویستیان به‌خشییه دوو قه‌له به‌له‌زه‌ته‌كه‌ی كه بۆ سبه‌ی 26ی تشرینی یه‌كه‌م (جه‌ژنی سوپاسگوزاری) ئاماده‌كراون له‌كاتێكدا هێشتا سۆز بۆ جه‌ژنه‌كه ئاماده‌گی هه‌بوو، به‌ڵام گاڵته‌و گه‌پ له‌سه‌ر روخساری تره‌مپ به‌دینه‌ده‌كرا. دوو قه‌له‌كه شه‌وی رابردوو ژووری نووستنیان به تره‌مپ و میلانا لێژ كرد و له ژووره‌كه‌یان مانه‌وه.
فه‌رشی سوریان بۆ راخرا...
قەل خواردن لە ئەمریكا لەرۆژی پێنج شەممەی چوارەم هەفتەی مانگی نۆڤێمبەری هەموو ساڵێك دەستپێدەکات كە بە رۆژی جەژنی سوپاسگوزاری (سانكسگیڤن) ناسراوە. جەژنەکە مێژوویەكی سەیر و جەنجاڵی هەیە، لەنێوان هەقیقەت و خەیاڵدا گیریخواردووە، بەڵام بۆتە جەژنێك كە ئەمریكییەكان شانازی گەورەی پێوە دەكەن و رۆژی پێنج شەممە و هەینی بە دوایدا پشووی رەسمییە لەسەرانسەری ئەمریكا.
به‌م بۆنه‌یه‌وه، فیدراسیۆنی نیشتمانی قه‌ل، دوو قه‌لی پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی كرد ئه‌وانیش ناویان كۆڕن و كۆب-ه.
كۆڕن و كۆب دوو قه‌لی نێر و مێ یانگه‌شه‌یان كرد كه خۆیان ئه‌كه‌ن به قوربانی جه‌ژنی سوپاسگوزاریی، وێرای ئه‌وه‌ی هه‌ردووكیان له ناو كه‌مپی زانكۆی ئایوا خانه‌نشین كران و به‌رێكران بۆ واشنتۆن و له‌وێ له‌لایه‌ن هۆتێلی پێنج ئه‌ستێره‌ی ویلارد-ه‌وه فه‌رشی سوریان بۆ راخرا و دواتر گه‌یه‌نرانه ناو كۆشكی سپی. به‌ڵام دۆناڵد تره‌مپ وه‌ك هه‌موو كاره‌كانی تری ئه‌م جه‌ژنه‌شی گۆڕی و یه‌كێك له قه‌له‌كانی ئازاد كرد.
جه‌ژنی سوپاسگوزاری به‌ناو كۆڤید-19 دا ده‌ڕوات....
بۆ یه‌كه‌مین جار نییه له‌مێژووی ئه‌مه‌ریكا كه جه‌ژنی سوپاسگوزاری به دۆخی سه‌ختدا تێده‌په‌ڕێت. ئه‌مساڵ 2020 ئاهه‌نگی جه‌ژنی سوپاسگوزاری به‌ناو كۆڤید-19 و ره‌تكردنه‌وه‌ی دانپێدانانی تره‌مپ به دۆڕاندنی له هه‌ڵبژاردندا ده‌ڕوات.
هه‌روه‌ها تره‌مپ دوێنێ 24ی تشرینی یه‌كه‌م دوپاتیكرده‌وه كه ڤاكسینه‌كه نزیكه و ره‌زامه‌ندی ئیمێرجنسی له‌سه‌ر دراوه.
جه‌ژنه‌كه له كۆشكی سپی له‌دوای چه‌ند سه‌عاتێك بوو كه (جۆ بایدن) سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراو تیمی ئاسایشی نیشتمانی راگه‌یاند و جه‌ختی له‌سه‌ر پێداویستی كاركردنی كرده‌وه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان.
ترمپ وه‌ڵامی رۆژنامه‌نووسانی نه‌دایه‌وه له‌میانی مه‌راسیمه‌كه‌دا كه زیاتر له 100 كه‌سایه‌تی و میوان ئاماده‌بوون و زۆربه‌یان ماسكیان به‌ستبوو.
تره‌مپ پێچه‌وانه‌ی ساڵانی رابردوو قسه‌كانی جدییه‌تی پێوه بوو.
49 ملیۆن قەل فرۆشراوە...
بازاڕەكانی ئەمریكا جمەیان دێت لە فرۆشتنی قەل، 26ی نۆڤێمبەر بە ملیۆنان قەل لە ئەمریكادا لە ژەمی خواردنی ئێوارە بەكاردەهێنرێن، رۆژی دواتری بەناوی (Black Friday) واتە هەینی رەش كە پشووی رەسمییە دەرگای مۆڵەكان و بازارەكان و پێشانگاكانی ئۆتۆمبێل و تەواوی شوێنە فرۆشیارییەكان دەكرێنەوە بەرووی كڕیاراندا و داشكاندنی خەیاڵی دەكەن، بۆ نموونە كۆمپانیای جێب، شۆفرلێت و فۆرت بۆ هەموو ئۆتۆمبێلێك كێبڕكییانە بەداشكاندنی 4% و 6% و 7% نرخی ئۆتۆمبێلەكانیان.
بەپێی رۆژنامەی هێل كە لەژمارەی 25ی نۆڤێمبەر بڵاوکراوەتوە لە بازارەكانی ئەمریكا تا سەعات 12 شەوی رۆژی 24ی نۆڤێمبەر 49 ملیۆن قەل فرۆشراوە، رۆژنامەكە لەبری بنوسێت رۆژی سوپاسگوزاری، بەگەورەیی نوسیویەتی :”رۆژی كوشتارگەی قەل”.
جەژنەكە تا سەردەمی سەرۆك ئەبراهم لینكۆلین نەبووە بە پشووی رەسمی، بەڵام لەسەر دەستی ئەم سەرۆكە گۆڕدرا و بوو بە پشووی رەسمی ئەویش دوای ئەوەی سارە جۆزیف هێڵ، نووسەری گۆڤاری ژنانی كۆلۆنیال، پێنج نامەی لەتەمەنیدا ئاراستیە پێنج سەرۆكی ئەمریكا كردووە كە ئەم رۆژە بكرێت بە پشوو.
هەر لەسەر دەستی لینكۆلین رێگە درا كە قەل لەو رۆژەدا بخورێت، چونكە ئەلێكساندر هاملتۆن باوكی رۆحی و یەكێك لە دامەزرێنەرانی ئەمریكا پێشتر رەزامەند نەبوو بەوە و وەك رێزێك بۆ قسەكەی ئەو، ئەم كەلچەرە وا مابۆوە.
پێش ئەم جەژنە دوو جەژنی تر پشووی رەسمی بووە لە ئەمریكا ئەوانیش رۆژی لەدایكبوونی واشنگتن و رۆژی سەربەخۆیی، بەڵام بەشێك لە ئەمریكاییە رەسەنەكان جەژنی سوپاسگوزاری بە رۆژی ماتەمگێڕی ناودەبەن بەوەی خاكەكەیان لەو رۆژەدا داگیركراوە.
جەژنەكە ریتمێكی سەیری هەیە…
بنەچەی رۆژەكە بریتییە لە سوپاسگوزاری بۆ خودا بۆ ئەو نیعمەتەی هەیە بۆ ئینسان، نمونە وەك سەركەوتن لەجەنگ و نەبوونی برسێتی و تێنیوێتی، هەندێك دەڵێن كاتێك ئینگلیزەكان ساڵی 1691، لەرێگەی دەریاوە 38 كەسیان گەیشتۆتە ناو خاكی ئەمریكا، سوپاسگوزاری خودایان كردووە كە بەسەلامەتی گەیشتوون، لەمەوە سەدە دوای سەدە جەژنەكە گەشەی پێدراوە، هونەرمەندی نیگاركێشی ئەمركی (جێیان فێریس) بە تابلۆیەكی زەیتی یەكەم جەژنی سوپاسگوزاری بۆ ساڵی 1621 دەگێڕێتەوە.
لە ساڵی 1621، كۆلۆنیال بیلایمۆس و هیندییە وامبانۆگ پێكەوە جەژنی پێگەیشتنی بەروبوومی دانەوێڵە لە وەرزی پایزدا دەكەنەوە، وەك سوپاسگوزارییەك بۆ خودا، ئەمەش دەبێتە یەكەم جەژنی سوپاسگوزاری لەسەردەمی كۆلۆنیالیزمدا.
جەژنەكە ریتمێكی سەیری لە ژیانی ئەمریكییەكان وەرگرتووە، دیفید لیونارت لە رۆژنامەی زە نیویۆرك تایمز لە چاپی 26 نۆڤێمبەر نوسیویەتی:"پێویستە لە جەژنی سوپاسگوزاریدا، مۆبایل و لاپتۆب و هەموو ئامێرەكانی ماڵەكانمان بكوژێنینەوە و گرنگی بە پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكانمان بدەین و كۆبوونەوەی ئەو شەوەی خزم و كەسەكانمان بەهەند وەرگرین".
قەلەكە تایبەتمەندی خۆی هەیە
یەكێك لە تایبەتمەندییەكانی چەژنەكە ئەوەیە سێ تا چوار خێزان ئێوارەی ئەو رۆژە پێكەوە لە ماڵی یەكێكیان قەل خواردن دەست پێدەكات.
بەگشتی لێنانی قەلەكە تایبەتمەندی خۆی هەیە، قەلەكە پارچە پارچە ناكرێت بە ساغی دەخرێتە فڕنەوە و دواتر لەگەڵ زەڵاتە و خواردنی تر، سفرەی ئەو ژەمەی پێدەرازێنرێتەوە.
د‌یڤید لیونارد لە درێژەی وتارەكەیدا نوسیویەتی بۆ ئەوەی كەمێك سوپاسگوزاری خودا بكەین، گەشتە دوورودرێژەكانتان بە سەیارە و فرۆكە لەو رۆژەدا راگرن بۆ ئەوەی لەگەڵ هاورێ و خزم و خۆشەویستەكانتاندا پەیوەندییەكی كۆمەڵایەتی بەهێز بنیاتبنێنەوە.
كریستی هاریسۆن پسپۆری خۆراكدان و تەندروستی دەرونی، هەمان رۆژ لە وتارێكدا لە واشنگتن پۆست دەنوسێت:”چەژنی سوپاسگوزاری رۆژێكی سۆزدارییە، لەرێگەی خواردنەوە پەیوەندییەكانمان نوێ ئەكەینەوە، سەرمێزی خواردن ئەبێت بە گۆرەپانی سوپاسگوزاری جەنگێكی سۆزداری، دوور كەوتنەوەیە لە قسەكردن لەسیاسەت و ململانێتی خێزانی و كۆمەڵایەتی”.
پەنابەرانیش توانیویانە جێگەیان لە جەژنەكەدا دیار بێت، ئاسیایی و ئەفریكایی و ئەمریكا لاتین-یەكان بێبەش نین لە بەرێكردنی جەژنەكە، وۆل ستریت جۆرناڵ سەردانی مالێكی دانیشتووی شاری گراند راپیدس-ی ویلایەتی میشگان كردووە كە لەبنەڕەتدا عەرەبن و خەڵكی بەغدا-ن، جۆلیان مۆسكین-ی رۆژنامەنووس بەسەرسوڕمانەوە نوسیویەتی:”ئەوان لە ئێمەی ئەمریكی قەلەكەیان خۆشتر و جوانتر رازاندبۆوە”، ئەو خێزانە یەكەم ساڵیانە لە ئەمریكا چەژنی سوپاسگوزاری بكەنەوە.
جۆلیان سەردانی مالێكی تری عیراقی كردووە كە خەڵكی كوردستانە و 20 ساڵە لە شاری دیترۆیت دەژین، ئەو دەڵێت:”ئالان بەرواری كوڕی گەورەی ماڵەكە بوو، هەستت نەدەكرد كوردە، چونكە ئەو لەئەمریكا لەدایكبووە، سەرم سوڕما كاتێك وتی ئێمە مانگانە قەل ئەخوێین!” منیش بە پێكەنینەوە وتم:”كەواتە جەژنی سوپاسگوزاری لای ئێوە مانگانەیە!” ئەو وتی:”ئەم جەژنە هاوشێوەی جەژنی رەمەزان و قوربانە لە كوردستان”.
دیاریكردنی چوارەم پێنج شەممەی هەفتەی چوارەم بۆ جەژنەكە لەسەر دەستی سەرۆك فرانكلین رۆزفیلد لەساڵی 1939 دیایكرا و 1941 كۆنگرێس رەزامەندی لەسەر دەربڕی.
لەگەڵ ئەمریكییەكان، كەنەدییەكانیش جەژنەكە ئەكەنەوە، بەڵام جەژنەكەی ئەوان لە مانگی ئۆكتۆبەردایە.
بەدەر لەمانە ماوەی چەند ساڵێكە سەرۆكەكانی ئەمریكا لە رۆژی جەژنی سوپاسگوزاریدا، قەل دەهێنرێتە كۆشكی سپییەوە بۆیان و نمایش لەو رۆژەدا دەكرێت. ئەم گۆڕانكارییە لەسەر دەستی جۆرج دەبلیو بۆش كرا، كە بۆ یەكەمین جار قەلێكی نمایش كرد لە كۆشكی سپی‌دا وەك رەمزێك بۆ چەژنی سوپاسگوزاری.