ئەنجوومەنی پیرانی فەرەنسا داوا لە حكومەتی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات دان بەسەربەخۆی قەرباخدا بنێت

حكومەت لە بڕیارەكە رازی نییە

K24 – ھەولێر:

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی پیرانی فەرەنسا لە دانیشتنی خۆیدا بەزۆرینەی دەنگ بڕیارێكیان پەسندكرد، كە بەپێی ئەو بڕیارە داوا لە حكومەتی فەرەنسا كراوە، دان بە سەربەخۆیی كۆماری قەرەباخدا بنێت.

جان باتێست لۆموان، سكرتێری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی فەرنسا رایگەیاند،" داننانی پاریس بە كۆماری قەرەباخ لە بەرژەوەندی ھیچ لە لایەنەكان نییە و كەسێكیشان پێی رازی نابێت".

لە میانی مشتومڕێكی پەرلەمانیدا گوتی: داننانی یەك لانەی فەرەنسا بە سەربەخۆیی قەرەباخ، سوودی بۆ ھیچ لایەنێك نییە، نە بۆ ئەرمینیا، نە خەڵكی قەرەباخ، نە فەرەنسا و نەھەردوو دەوڵەتی سەرەكی كۆمەڵەی مینسك كە رووسیا و ئەمەریكان و نە بۆ ئەوروپاش. ئەمە سیاسەتی حكومەتی فەرەنسا نیە و نە سیاسەتی ئەرمینیایە و نە سیاسەتی ھاوبەشەكانمانە".