نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە

K24- هەولێر:
بەهۆی هیواکان بۆ بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا و دابەزینی بەرهەمی نەوتی ئەمەریکا، نرخی نەوت بەرێژەی %2 بەرزبووەوە.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بۆ 48 دۆلار و 61 سەنت بەرزبووەوە، هەرەوها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساس بۆ 45 دۆلار و 71 سەنت بەرزبووەوە.
لە ئاداری ئەمساڵەوە، تاوەکو ئێستا نرخی نەوت بەمجۆرەی ئێستا بەرزی بەخۆیەوە نەبینیوە، ئەمەش دوای ئەوەی لە چەند هەفتەی رابردوو، نرخی نەوت بۆ خوار 40 دۆلار دابەزی.
Reuters