ڤاكسین و ئەمەریكا گوشار دەخەنە سەر زێڕ

نرخی زێڕ بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی

K24 - ھەولێر

لەگەڵ هەواڵەکانی ئاڵوگۆڕی دەسەڵات لە ئەمەریکا و گەشبینییەکان بە دۆزینەوەی ڤاکسینی کۆرۆنا، خواست بۆ زێڕ کەمبووەتەوە.

نرخی زێڕ لە مامەڵە خێراکاندا بە رێژەی 0.1% بۆ 1805 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک دابەزی، لە کاتێدا دوێنە بۆ کەمترین ئاستی مانگی تەمموز بۆ ئاستی 1800 دۆلار دابەزی.

هەروەها لە گرێبەستە داهاتووەکانی بۆ مانگی شوباتی ساڵی داهاتوو بە رێژەی 0.1% بۆ 1802 دۆلار و 80 سەنت دابەزی.

لە بەرامبەردا بازاڕی پشکەکان بۆ ئاستی پێوانەیی بەرزبووەوە، دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا گڵۆپی سەوزی بۆ ئاڵوگۆڕی دەسەڵات بۆ بایدن هەڵکرد و کۆمپانیاکانیش رکابەری دەکەن لە بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا.