كەشناسی: لە ھەندێك ناوچە بەفر دەبارێت

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 – ھەولێر

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ 48 كاتژمێری كەشوھەوا راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان ھەور و باران دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەكان بارانی مامناوەندی و بەلێزمە دەبێت و لە ناوچە سنوورییەكان و لەسەر لوتكەی چیاكان بەفردەبارێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی ھەینی ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواو دەبێت، لە ھەندێك كات و شوێندا ئەگەری بارانبارین ھەیە.