كەسێك لە ھەولێر بە تۆمەتی بەكارھێنانی ماددەی ھۆشبەر دەستگیر كرا
K24 – ھەولێر
ھێزەكانی پۆلیس لە ھەولێر كەسێكیان بە تۆمەتی بەكارھێنانی ماددەی ھۆشبەر دەستگیر كرد، لەكاتی دەستگیركردنی بڕێك ماددەی ھۆشبەر و دەمانچەیەكی پێبووە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد "بەشی پۆلیسی ناوشار/ رۆژهەڵات، بنكەی پۆلیسی ئیسكان، تۆمەتبارێكیان بە ناوی (ب. ح. ص) بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە جۆری (كریستاڵ) دەستگیر كرد".
ئاماژە بەوەشكراوە "لە كاتی دەستگیركردنیدا دەست بەسەر دەمانچەیەك و بڕێك ماددەی هۆشبەردا گیرا، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (14)ی هۆشبەرەكان لە یاسای سزادان، راگیرا".