ئاماری نوێی كۆرۆنا: تووشبوون و مردن به په‌تاكه له هه‌رێمی كوردستان كه‌میكردووه
.jpg)
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماره‌كانی 24 كاتژمێری رابردووی تایبه‌ت به كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه، به گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش، ژماره‌ی تووشبوون و مردن به‌و په‌تایه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌میكردووه.
به گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ی 26/11/2020ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوو، 379 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوونه، 17 تووشبووی كۆرۆناش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئاماره‌كه‌ی ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، ئه‌وه نیشان ده‌دات، كه ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه، زیاتره له‌وانه‌ی تووشی كۆرۆنا بوونه، به جۆرێك له‌و ماوه‌یه‌دا 392 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه.
وه‌ك ئاماژه‌ی پێدراوه، له 24 كاتژمێری رابردوو 5 هه‌زار و 125 پشكنینی تایبه‌ت به كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدراوه و زۆرترین پشكنینیش له شاری دهۆك بووه.
