لە عێراق 2 ھەزار و 483 كەسی دیكه تووشی كۆرۆنا بوون
K24 – ھەولێر:
وەزارەتی تەندرووستی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە 26/11/2020 لە راگەیاندراوێكدا ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای لە سەرانسەری عێراق بەھەرێمی كوردستانیشەوە بڵاوكردەوە.
بەپێی راگەیاندراوەكە، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا، 39 حاڵەتی مردن تۆماركراون و 2 ھەزار و 483 كەسیش تووشی پهتاكه بوونە. ھاوكات 2 ھەزار و 322 كەسیش بەتەواوی لەو پەتایە چاكبوونەتەوە.
بەمەش ژمارەی گشتی تووشبووانی كۆرۆنا لە عێراق گەیشتە 544 ھەزار و 376 كەس، لەم ژمارەیەش 12 ھەزار و 125 كەس گیانیان لەدەستداوە و 474 ھەزار و 376 كەس بەتەواوی لەم نەخۆشییە چاكبوونەتەوە، بەڕێژەی 87.1%.
ئەوانەی تووشی پهتاكه بوونه و تا ئێستا لە نەخۆشخانەكان ماون، ژمارەیان 58 ھەزار و 169 كەسن و لەم ژمارەیە 336 كەسیان لە ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.