یۆنان: توركیا لە ترسی سزاكانی ئەوروپا لە رەفتارەكانیدا كەوتووەتە پەلەقاژەكردن

رێزی لە بڕیارەكانی یەكێتی ئەوروپا نەگرت

K24 – ھەولێر:

حكومەتی یۆنان رایگەیاند، توركیا ھێشتا بەردەوامە لە ھەراسانكارییەكانی لە رۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست، لەو كارەشیدا كەوتووەتە پەلەقاژەكردن لە ترسی ئەو سزایانەی لەم نزیكانە لە لوتكەی ئەوروپاییدا بەسەریدا دەسپێنرێت.

گۆتەبێژی فەرمیی حكومەتی یۆنان، ستیلیۆس بیتساس، ئەمڕۆ پێنجشەممە گوتی: "توركیا ھێشتا بەردەوامە لە سەر ھەراسانكارییەكانی لە رۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاستدا، ئاشكراشە كەوتووەتە پەلەقاژەكردن، لە ترسی ئەو سزایانەیە بەسەریدا دەسپێندرێت لە میانی لوتكەی ئەورپایی لە 10ی مانگی داھاتوو".

بیتساس روونیشیكردەوە، دەرفەتی دانوستان بە توركیا درا، بەڵام ئەنقەرە رێزی لە بڕیارەكانی یەكێتی ئەوروپا نەگرت، ھەروەھا گوێی لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی نەگرت، لەكاتێكدا ئەسینا چاوەڕێی لە ئەنقەرە دەكرد كاتێك دەستنیشان بكات بۆ دەستپێكردنی دانوستانەكانی نێوان ھەردوو لا، كەچی كەشتی كنە و پشكنینی خۆی ناردە ئاوی هه‌رێمایه‌تی یۆنان.

سەرچاوە: RT