شاره‌زایه‌كی سیاسی: عێراق بۆ كڕینی چه‌ك له ده‌رگای رووسیا ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
شیكه‌ره‌وه‌یه‌كی سیاسی عێراق، پێشبینی كرد، له داهاتوویه‌كی نزیكدا، عێراق رووبكاته كڕینی چه‌كی رووسی، به‌و پێیه‌ی چه‌كی رووسی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا رۆڵێگی گرنگ و مێژوویی هه‌یه.
عه‌بدولقادر ئه‌لجومه‌یلی، شاره‌زا و شیكه‌ره‌وه‌ی سیاسی عێراق، له لێدوانێكیدا بۆ رادیۆی "سپۆتنیك"ی رووسی رایگه‌یاند، ئێستا زۆربه‌ی چه‌كی عێراق بووه‌ته ئه‌مه‌ریكایی، دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا گۆڕانكاری به سه‌ر توانای هێزه عێراقییه‌كاندا دێت، به تایبه‌تی له رووی هێزی ئاسمانییه‌وه، بۆیه عێراق ناچار ده‌بێت په‌نا به‌رێت بۆ كڕینی چه‌كی رووسی.
گوتیشی: له بواری پیشه‌سازی چه‌ك و بازرگانی له‌و بواره‌دا عێراق مێژوویه‌كی دێرینی له‌گه‌ڵ رووسیا هه‌یه.
هه‌روه‌ها گوتی: به‌غدا ده‌روازه‌ی خۆی به رووی رووسیادا ده‌كاته‌وه، به تایبه‌تی كاتێك ده‌بینین، رووسیا رۆڵێكی بنه‌ڕه‌تی و سووڕگه‌یی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌یه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، بۆ مۆسكۆ، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بووه.
له باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه ئه‌مه‌ریكاییه‌كان له عێراق، چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر، فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاندبوو، به‌غدا و واشنتن رێككه‌وتوون له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی 500 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له عێراق و ئه‌و هێزه ئه‌مه‌ریكاییه‌ی له عێراق ده‌مێنێته‌وه، ته‌نیا 2500 سه‌رباز ده‌بن.
دوێنێ چوارشه‌ممه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ، له‌گه‌ڵ هاوتا عێراقییه‌كه‌ی كۆبوه‌وه و رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه، پێداویستی عێراق له رووی سه‌ربازییه‌وه دابین بكات و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا وه‌زیری به‌رگری عێراق سه‌ردانی مۆسكۆ ده‌كات.