19 چه‌كداری لایه‌نگری ئێران له سووریا كوژران
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له ئاكامی بۆردومانكردنی باره‌گاكه‌یان، له خۆرهه‌ڵاتی سووریا، لانیكه‌م (19) چه‌كداری لایه‌نگری ئێران كوژران.
روانگه‌ی سووریا بۆ مافی مرۆڤ، كه باره‌گای سه‌ره‌كی له له‌نده‌نه بڵاویكرده‌وه، گومانده‌كرێت، فڕۆكه‌یه‌كی ئیسرائیلی له نزیك شاری "ئه‌لبوكه‌مال"ی هاوسنووری سووریا و عێراق بۆردومانه‌كه‌ی كردبێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكی روانگه‌كه‌دا هاتووه: ئه‌گه‌ر هه‌یه سه‌رجه‌م كوژراوه‌كان ره‌چه‌ڵه‌كنامه‌ی "پاكستانی"یان هه‌بێت.
هه‌ردوو ناوچه‌ی "ئه‌لبوكه‌مال" و "میادین" له ناوچه گوندنشینه‌كانی "دێرزوور" له خۆرهه‌ڵاتی سووریا هه‌ڵكه‌وتوون و له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و گرووپ و هێزانه‌دان، كه لایه‌نگری كۆماری ئیسلامی ئێرانن، له سووریا.
ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه ئه‌و گرووپ و میلیشیا چه‌كداریانه‌ی سنووری "دێرزوور" بۆردومان ده‌كرێن، شه‌وی شه‌ممه‌ی رابردووش، له ئاكامی بۆردومانێكدا (14) چه‌كداری لایه‌نگری ئێران كوژران.
له لایه‌ن خۆیه‌وه ئیسرائیل، هیچ زانیارییه‌كی له باره‌ی ئه‌و بۆردومانه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه و هاوكات ره‌تیشی نه‌كردووه‌ته‌وه، كه بۆردومانه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، چوارشه‌ممه (26ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری 2020)، باڵیۆزی ئیسرائیل له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان "جه‌لعاد ئاردان" له نامه‌یه‌كدا داوای له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كرد، رێكاری پێویست و ده‌ستبه‌جێ بگرێته به‌ر بۆ ده‌رچوونی هێزه ئێرانییه‌كان له خاكی سووریادا.