ئەڵمانیا لە 24 كاتژمێردا نزیكەی 23 ھەزار كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون
K24 – ھەولێر:
ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئەڵمانیا لە میانی 24 كاتژمێری رابردوودا گەیشتە 22،806 كەس و كۆی گشتی تووشبووان لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی كۆرۆناوە گەیشتە ملیۆنێك و 6 سەد ھەزار و 394 كەس.
بەپێی داتاكانی پەیمانگای "رۆبرت كۆخ"، ئەمڕۆ ھەینی، 426 كەس لە میانی ئەو 24 كاتژمێرەی رابردوودا بە ھۆی ئەو پەتایەوە گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی مردووان بەھۆی كۆرۆناوە لە ئەڵمانیا گەیشتە 15 ھەزار و 586 حاڵەت.
بەمەش ئەڵمانیا بووە دوانزەمین دەوڵەت، كە یەك ملیۆن تووشبووی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تێپەڕاندووە.