نرخی ئەمڕۆی نەوت

رێکخراوی ئۆپێک کۆدەبێتەوە

K24- هەولێر:

نرخی نەوت بە بەروارد بە چەند هەفتەی رابردوو بە بەرزی ماوەتەوە و هەفتەی داهاتووش، کۆبوونەوەی ئۆپێک ئەنجام دەدرێت و گۆڕانکاری دروست دەکات.

ئەمڕۆ هەینی نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بەهاکەی 48 دۆلار و 15 سەنتە؛ هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساس 45 دۆلار و 43 سەنتە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، کۆبوونەوەکەی ئۆپێک کە رۆژی دوو شەممە ئەنجام دەدرێت لەسەر بڕیاردانە بۆ زیادکردنی بەرهەم بەجۆرێک رەنگە دوو ملیۆن بەرمیلی رۆژانە زیاد بکرێت.

جیا لەوەش، زیادبوونی بەرهەمی نەوتی لیبیا کاریگەری لەسەر دابەزینی نرخی نەوت لە داهاتوو دەبێت.