لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان راپۆرتی تێبینییه‌كانی له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی بۆ حكومه‌ت ده‌نێرێت
K24- هه‌ولێر:
لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان لە راپۆرتێک‌دا تێبینی و پێشنیازەکانی لەبارەی راپۆرتی سێ مانگی خستنەبواری جێبەجێکردنی یاسای چاكسازی دەنێرێتەوە بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆی گشتی خستنەبواری جێبەجێکردنی یاساکە بە ئەرێنی ناو دەبەن، بەڵام تێبنییان لەسەر جێبەجێکردنی بەشێگ لە برگەکانی یاساکە هەیە.
له‌و باره‌یه‌وه به‌ڵێن ئیسماعیل، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان بۆ كوردستان24 گوتی: راپۆرته‌كه تایبه‌ت به 3 مانگی چوونه‌بواری جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی له هه‌رێمی كوردستان و ره‌شنووسی راپۆرته‌كه سه‌ره‌تاییه و تێیدا ئاماژه به‌و رێكار و په‌یڕه‌وانه كراوه، كه بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی پێویستن.
هه‌روه‌ها گوتی: هه‌ر له راپۆرته‌كه‌دا تێبینییه‌كانمان به وردی له‌سه‌ر چۆنیه‌تی رێكخستنه‌وه‌ی سندوقی خانه‌نشینی و ده‌رماڵه‌كان خستووه‌ته روو، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك بابه‌تی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به ژیانی هاووڵاتیان، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به مووچه‌وه هه‌یه.
تێبینیەکانی لیژنەی دارایی لەسەر جێبەجێکردنی یاساکە، بەشێکی زۆریان لە بارەی یەکخستنی یەکەی ژمێریاری هێزەکانی 70 و 80ی هێزی پێشمه‌رگه، خانەنشینان و بەشێکی ئەو رێکار و رێنماییانەیە، کە بۆ جێبەجێکردنی ماددەکانی یاساکە دەركراون، له‌و باره‌شه‌وه به‌هجه‌ت عه‌لی، ئەندامی لیژنەی دارایی رایگه‌یاند، هەر سێ مانگ جارێك حکومەتی هەرێمی کوردستان راپۆرتمان بۆ دەنێرێت.
نزیکەی ماوه‌ی 5 مانگە یاسای چاکسازی لە ئەنجوومەنی وەزیران لە بواری جێبەجێکردندایە، ئەو بڕگە و ماددانەی وردەکاری زۆرییان ناوێت، خراونەتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام بەشێك لە مادده‌كانى رێکار و رێنمیایی وردیان پێويستە، بۆ ئه‌وه‌ی جێبەجێ بكرين، چەندین لیژنەش کار بۆ جێبەجێکردنی یاساکە دەکەن، لەوانە پێداچوونەوە بە دۆسیەی تەواوی فەرمانبەران و خانەنشینان و هێزەکانی پێشمەرگە پلەدارەکان.
H.B