گازپڕۆمی رووسی بەرهەمهێنان لە هەرێمی کوردستان زیاد دەکات

گازپڕۆمی رووسی پلانێكی تایبەت لە ھەرێمی كوردستان رادەگەیەنێت

K24 - ھەولێر

گازپڕۆمی رووسی پلانێكی تایبەت بە پەرەپێدانی کارەکانی لە ھەرێمی كوردستان رادەگەیەنێت.

كۆمپانیای گازپڕۆمی رووسی لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، تاوەكو ئێستاش گرنگییەكی زۆر بە پەرەپێدانی کارەکانی لە بازاڕی ھەرێمی كوردستان دەدات و ئاماژەیدا، رۆژھەڵاتی ناوەڕاست لەچوارچێوەی بەرژەوەندییە ستراتیژییەكانی كۆمپانیاكەدایە.

لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە، سەرەڕای ئەو بەربەستانەی كە لە ئەنجامی ڤایرۆسی كۆرۆناوە دروستبوون، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لە ماوەی ئەمساڵدا لە جێبەجێكردنی پڕۆژەكان لە ناوچەكەدا بەردەوام بوون و كار لە بیری چوار دەكرێت لە كێڵگەی سەرقەڵا لە گەرمیان و لە رێگەیەوە ئاستی بەرھەمھێنان روو لە زیادبوون دەكات و ھەرچی ھەرێمی كوردستانە لە سەرەتای دەستپێكردنی بەرھەمھێنان لە كێڵگەی سەرقەڵا، تاکو ئێستا چوار ملیۆن تۆن نەوت بەرهەمهێندراوە.