رواندز.. تەرمی هاووڵاتیەك بەکوژراوی دۆزرایەوە
K24- رواندز:
پۆلیسی رواندز رایگەیاند، ئەمڕۆ تەرمی هاووڵاتیەك کە پیشەی مامۆستایە، بهكوژراوی دۆزراوەتەوە، چەکێکی جۆری کەلاشینکۆفیش له نزیك تەرمهكهی دۆزراوهتهوه.
شەماڵ دێواری، گوتەبێژی پۆلیسی سۆران بە کوردستان24ی راگەیاند، ئەمڕۆ كاتژمێر (12:15)ی نیوەڕۆ، پۆلیسی رواندز ئاگاداركرایەوە بە بوونی رووداوێكی مردن لە رواندز.
ههروهها گوتی: تەرمی ئەو هاووڵاتییە بە ناوی (ح س م) لە دایكبووی 1986 پیشە مامۆستا، لە ژوورێكی بەخێوكردنی پەلەوەر لە نزیك ماڵی خۆی لە رواندز دۆزراوەتەوە.
ئاماژهی بهوهشدا، لەسەر فەرمانی دادوەر تەرمەكە رەوانەی پزیشكی دادی كرا لە نەخۆشخانەی ئاشتی لە سۆران و بەپێی لێكۆلێنەوە سەرەتاییەكان، گومان دەكرێ رووداوەكە خۆكوژی بێت و لێكۆڵینهوهی پۆلیس له بارهی ئهو كهسه دەستی پێكردووه.
H.B