روحانی، كوژرانی فەخریزادە بە شکستی دوژمنانی ئێران دەزانێت
K24 - ھەولێر
حەسەن روحانی، سەرۆك كۆماری ئێران، رایگەیاند، جارێكی دیكە دەستی خۆبەزلزانی جیھانی و ئیسرائیل بە خوێنی كەسانی لێھاتوو و زانایانی ئێرانی سوور بوو.
ئاماژەی بەوەشكرد، بێگۆمانن كوشتنی موحسین فەخریزادە، بەهۆی بێ توانایی دوژمنانی سوێندخواردووی ئێران بەرامبەر بە بزووتنەوەی زانستی و تواناکانی گەلی ئێران و شکستە یەک لەدوای یەکەکانیان بووە لە ناوچەكەدا.
روحانی جەختیكردەوە، بە ئامانجكردنی كەسانی ھاوشێوەی فەخریزادە جارێکی دیکە روخساری دوژمنانی لە دژی ئێران دەرخست و بەم كارەیان نەك ھەر ناتوانن رێگری لە پێشڤەچوونی گەنجان و زانایانی ئێرانی لە گەیشتن بە زانست و لوتكەی شانازی بكەن، بەڵکو سوورتریان دەکات لەسەر بەردەوامیدان بە رێبازی ئەو زانا لێھاتووانە.
دوێنێ 27/11/2020 موحسن فهخریزاده، زانای بواری ئهتۆمی لە دهروازهی ناوچهی ئابسهرد ههماوهندی شاری تاران كوژرا. بەگوێرەی میدیای فەرمی ئێران، دهستڕێژی گوللـهی لێكراوە و چوار گولـلە بەر جەستەی كەوتووە، دوای ئەوەی گەیەندرایە نەخۆشخانە گیانی لە دەستدا.