ئاماری نوێی كۆرۆنا: تووشبوون به‌ كۆرۆنا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیوه‌

تووشبوون به‌ په‌تاكه‌ زۆر كه‌مبووه‌ته‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه‌، به‌ گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش ته‌نیا 259 كه‌س له‌ هه‌رێمی كوردستان تووشی په‌تاكه‌ بوونه‌ و 14 تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ئه‌و ئاماره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 28/11/2020 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، به‌ به‌راورد به‌ 2 مانگی رابردوو، رێژه‌ی تووشبوون به‌ كۆرۆنا، نزیكه‌ی 70% دابه‌زیوه‌.

به‌ گوێره‌ی ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، 3 هه‌زار و 640  تێستی كۆرۆنا ئه‌نجامدراوه‌.