به‌ریتانیا داوا له عێراق ده‌كات لێكۆڵینه‌وه له كوژرانی خۆپیشانده‌ران بكات
K24- هه‌ولێر:
ستیڤن هیكی، باڵیۆزی به‌ریتانیا له به‌غدا داوای له حكومه‌تی عێراق كرد، لێكۆڵینه‌وه له كرده‌وه‌كانی كوشتنی خۆپیشانده‌ران بكات و جه‌ختیشی له‌سه‌ر گرنگیی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه بۆ ئه‌م بابه‌ته كرده‌وه.
له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر، باڵیۆزی به‌ریتانیا له به‌غدا نووسیویه‌تی: "توندوتیژی دژی خۆپیشانده‌رانی ناسرییه و شاره‌كانی دیكه شه‌رمه‌زار ده‌كه‌م، ئه‌م كوشتاره نابه‌رپرسیارانه هیچ پاساوێك هه‌ڵناگرێت".
گوتیشی: "داوا له ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی ده‌كه‌م خۆپیشانده‌رانی ئاشتیانه له هێرشه‌كان بپارێزن و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌ش بۆ كه‌یسی قوربانییه‌كان بكه‌ن".
ادين العنف ضد المتظاهرين في الناصرية والمدن الاخرى. ليس هنالك أي مبرر لمثل هذا القتل اللا مسؤول. أدعو السلطات العراقية إلى حماية المتظاهرين السلميين من الهجمات وتحقيق العدالة للضحايا
— Stephen Hickey (@sblhickey) November 28, 2020
ئه‌مڕۆ روانگه‌ی عێراقی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ "رێكخراوێكی سه‌ربه‌خۆیه"، به‌رپرسیارێتی كوشتنی خۆپیشانده‌رانی خسته ئه‌ستۆی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات، له خۆپیشاندانه‌كانی دوێنێی گۆڕه‌پانی حبوبی له شاری ناسرییه‌ی سه‌نته‌ری پارێزگای زیقاری باشووری عێراق، 4 خۆپیشانده‌ر له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری هێرشبه‌ری نه‌ناسراوه‌وه كوژران و نزیكه‌ی 50 خۆپیشانده‌ری دیكه‌ش برینداربوون.
H.B