سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا كوردێك ده‌كاته وه‌زیری به‌رپرس له دابه‌شكردنی پێكوته‌ی كۆرۆنا
K24- هه‌ولێر:
بۆریس جۆنسن، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا، نه‌دیم زه‌هاویى وه‌ك وه‌زیری به‌رپرس بۆ دابه‌شكردنی پێكوته‌ی كۆرۆنا له وڵاته‌كه‌ی دیاریكرد.
زه‌هاوی، كوردێكی عێراقییه، هه‌رچه‌ند وه‌زیری كاری ده‌وڵه‌ته، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش جۆنسن متمانه‌ی به‌رپرسیاریه‌تی دابه‌شكردنی پێكووته‌ی كۆرۆنای پێبه‌خشی.
جگه له به‌رپرسیاریه‌تی پۆسته‌كه‌ی وه‌ك وه‌زیری كاری ده‌وڵه‌ت، له‌مه‌ودوا "زه‌هاوی" راپۆرت له‌باره‌ی دابه‌شكردنی پێكوته‌كه بۆ مات هانكۆك، وه‌زیری ته‌ندروستی به‌ریتانیا به‌رزده‌كاته‌وه.
نووسینه‌گه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران بڵاویكرده‌وه، ئه‌م رێكخستنه به‌لانی كه‌م تا هاوینی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
H.B