یه‌كێتی ئه‌ورووپا ئیدانه‌ی كوشتنی زانا ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
گوته‌بێژێك له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌ورووپا، كوشتنی موحسن فه‌خریزاده، گه‌وره زانای بواری ئه‌تۆمی ئێرانی ئیدانه كرد و داوای له هه‌موو لایه‌كیش كرد، دان به‌خۆیاندا بگرن، له‌پێناوی رێگریكردن له گرژی زیاتر.
كه‌ناڵی "CNN" له‌سه‌ر زاری ئه‌و گوته‌بێژه، كه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كرد‌ه‌وه، بڵاویكرده‌وه، "به‌رپسێكی حكومی و چه‌ند كه‌سێكی مه‌ده‌نی له هێرشێكدا كوژران، ئه‌و تاوانه پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤه، كه یه‌كێتی ئه‌ورووپا بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "له‌م كاته ناهه‌مواره‌دا، له‌هه‌موو كاتێك زیاتر، پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌كان ئارام بن و دان به‌خۆیاندا بگرن، له‌پێناو رێگریكردن له گرژی زیاتر، كه له به‌رژه‌وه‌ندی كه‌س نییه".
فه‌خریزاده، به باوكی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران ناسراوه، دوێنێ (هه‌ینی)، له باكووری پایته‌ختی ئێران له‌هێرشێكدا كوژرا.
ئه‌مڕۆش گوته‌بێژێك له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا رایگه‌یاند، "حكومه‌تی به‌ریتانیا هه‌وڵ ده‌دات به‌په‌له له راستییه‌كان بكۆڵێته‌وه"، كه په‌یوه‌ندی به‌و بابه‌ته‌وه هه‌یه.
له‌كاتێكدا سه‌رۆكی ئێران "حه‌سه‌ن رووحانی" و گه‌وره به‌رپرسانی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته، كرده‌وه‌كه ده‌خه‌نه پاڵ ئسرائیل، به‌ڵام تا ئێستا هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیان له‌م باره‌وه رانه‌گه‌یاندووه.
سه‌رچاوه: CNN عه‌ره‌بی
H.B