ههولێر و بهغدا بهدوای دۆزینهوهی دهرچهیهكن بۆ رهوانهكردنی شایسته داراییهكانی ههرێم
K24- سلێمانی:
بۆ چارەسەر کردنی ئەو کێشەیەی کە پەرلەمانی عێراق بە تێپەڕاندنی یاسای پڕكردنهوهی كورتهێنانی دارایی، بۆ ھەرێمی کوردستانیان دروست کردووه و حکومەتی عێراقیشیان پێ ئیحراج کردووە، ئێستا حكومهتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لە ھەوڵی دۆزینەوەی دەرچە و چارەسەری یاساییدان، بۆ ئەوەی 320 ملیار دینارەکەی مانگانە بۆ ھەرێمی کوردستان بنێردرێت.
لهوبارهیهوه موسهنا ئهمین، پهرلهمانتاری كورد له ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق دووپاتیكردهوه، ئەم بابەتە پێویستی بە رێکەوتنی نوێی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق ھەیە.
لهكاتێكیشدا کورد تێبینی زۆری لەسەر پەسەند کردنی ئهو یاسایه ھەبوو و ئەو کارەی بەرامبەر بە کورد کرا ئاراستەیەکی پۆپۆلیستی وەرگرتبوو، دانا جهزا، پەرلەمانتاری کورد گوتی: لەسەر بنەمای ئەو رێکەوتنەی کە پێشتر کرابوو، موستەفا کازمی دەتوانێت ئەو پارەیە بنێرێت، چونکە پەسەندکردنی یاسای کورتھێنانی دارایی پەیوەندی بە ناردنی ئەو پارەیهوە نییە، بەڵام بە مەبەست ئەو دوو بابەتە پەیوەست بهیهكهوه کراوە.
كازمی دانی بهوهدا ناوه، كه زوڵم لە ھەرێمی کوردستان دەکرێت و ئەو بڕە پارەیەی بۆ ھەرێمی کوردستانی دەنێرین، زۆر کەمترە لە مافی خۆیان و پێویستە زیاتری بکەین، بەڵام ھەندێك کەس لە پەرلەمان و دەرەوەی پەرلەمان ئاستەنگ بۆ ئەمە دروست دەکەن، لەگەڵ لایەنەکان لە گفتوگۆداین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و ناردنی ئەو بڕە پارەیەی کە تائێستا بۆ ھەرێمی کوردستان نەنێردراوە، پێشتر کازمی نەیشاردووهتەوە، كه پێویستی بە کۆدەنگی ھەیە، بۆ ئەوەی ئەو مافەی ھەرێمی کوردستان لەلایەن دەسەڵاتدارانی بەغداوە زەوت نەکرێت.
H.B