لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق داوای چاكسازی ده‌كات
K24 - ھەولێر
لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق رێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ ده‌رچوونی له قه‌یرانی دارایی ده‌خاته‌ڕوو، و داوا له سه‌رۆك وه‌زیران مسته‌فا كازمی ده‌كات، به‌نده‌كانی پاكێجی چاكسازی جێبه‌جێ بكات.
به گوێره‌ی نووسراوێك كه واژۆی هه‌یسه‌م جبووری سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراقی له‌سه‌ره، و ئاراسته‌ی نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران كازمی كراوه، داوا كراوه كه حكومه‌تی عێراق ده‌ست به جێبه‌جێكردنی به‌نده‌كانی پاكێجی چاكسازی بكات.
له نووسراوه‌كه‌ی لیژنه‌ی دارایی دا هاتووه، زۆربه‌ی به‌نده‌كانی پاكێجی چاكسازی له ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تدایه، هه‌روه‌ها لیژنه‌ی دارایی پێشنیازی جێبه‌جێ كردنی ژماره‌یه‌ك رێوشوێنی دارایی دیكه ده‌كات، ئه‌مه‌ش له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی دارایی كه به‌رۆكی وڵاتی گرتووه.
مانگی رابردوو، حكومه‌تی عێراق بە سەرۆكایەتی مسته‌فا كازمی پاكێجی چاكسازی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی راگه‌یاند.