لە سنووری هەولێر وەستایەک شێوازی کارکردنی سپلیت دەگۆڕێت
K24 - گوندی هاودیان
ئەو سپلیتەی لە ماڵی وەستا نادرە، سپلیتێکی ئاساییە، بەڵام گەرمییەکی زیاتر دەبەخشێت. وەستا نادری تەمەن 43 ساڵ، خۆی نیوەی پێکهاتەی ئەم ئامێرەی گۆڕیوە و داهێنانی تێداکردووە، بەجۆرێک ئێستا بە غازی شلی ماڵان کاردەکات.
گرنگیی داهێنانەکەی وەستا نادر، بە گوتەی خۆی ئەوەیە؛ چیدیکە پێویست بە پارچەی دەرەوەی سپلیت ناکات، لەوەش گرنگتر، هەر سپلیتێک کە پێویستی بە زیاتر لە 17 ئەمپێر کارەبا هەیە بۆ کارکردنی، وای کردووە بە کەمتر لە نیو ئەمپێر کارەبا کاربکات.
وەستا نادر محەمەد ماوەی 23 ساڵە وهكو كارهباچی كاردهكات، ههر لهماڵهوه خۆی فێری نووسین و خوێندنهوه كردووه. ههستیاربوونی بە بۆنی گازهكان و گرفتی ههناسەی، بیرۆكهی ئهو گۆڕانكارییهی لا گهڵاڵه كردووه.
وەستا نادر دەڵێ "کە سۆبای نەوتیان هەڵدەکرد، قوڕگم دەگیرا، بۆیە ئەو بیرۆکەیەم بۆ هات کە شێوازی کارکردنی سپلیت لە غازی خۆی بۆ غازی ماڵان بگۆڕم، ئامێرێکی تایبەتم بۆ داناوە و لەگەڵ ئەقڵی سپلیتەکە گونجاندوومە، هەمان کاری ئەو سپلیتە دەکات. یەک قەنینەی غاز دەتوانێت، نزیکەی 80 کاتژمێر کار بە سپلیتەکە بکات".
ئەو وەستایە لەپێناو پاراستنی بیرۆکەکەی، ئامادە نییە بەتەواوەتی بەرهەمەکەی نیشان بدات. دوای سهركهوتن له تاقیكردنهوه، چاوهڕێی كۆمهك دهكات بۆ بهبازاڕكردنی داهێنانهكهی.
وەستا نادر جگه له غاز، تاقیكردنهوهی لهسهر بهكارهێنانی نهوتی سپیش كردووه بۆ کارپێکردنی سپلیت و لەویشدا سەرکەوتوو بووە، دەڵێ "گەرمیی سپلیت زیاتر دەکات و لە رۆژێکدا 7 بۆ 8 لیتر نەوت پێویستە".
لە بەشێکی دیکەی گوتەکانیدا کارەباچییەکەی گوندی هاودیان دەڵێ "دەمەوێت بەرهەمەکەم بکەمە بۆردێک، هەرکەسێک ویستی لە بازاڕ دەستی بکەوێت و خۆی بیبەستێت. یان حکومەت پشتگیریم بکات یان کۆمپانیایەک بێت و رێکبکەوین و بیخەینە بازاڕەوە".
هـ.ر.