راگەیەندراوی نوێی تایبەت بە کۆرۆنا؛ 304 تووشبوون و 14 مردن

چاکبوونەوە لە کۆرۆنا نزیکە لە دووئەوەندەی تووشبوون بەو پەتایە

K24 - هەولێر

وەزارەتی تەندروستی ئاماری ئەمڕۆی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای راگەیاند، بەپێی ئامارەکە تووشبوون و مردن بە کۆرۆنا کە چەند رۆژێکە رووی لە دابەزین کردووە، بە هەمان شێوە بەردەوامە.

بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا لە هەرێمی کوردستان 304 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون، هەروەها 14 کەسی دیکە بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

تووشبوون بە کۆرۆنا لە دهۆک زۆرترینە، لەو پارێزگایە 105 کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەبەرامبەردا لە هەولێر 98 و لە سلێمانیش 72 کەس تووشی پەتاکە بوون.

دەقی راگەیەندراوەکە:

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢٧٧)


١. پشکنین: (٤٣٨٠ پشکنینی نوێ)
• (١٢٣٧) هەولێر
• (٣٤٦) سلێمانی
• (٢٦٥٢) دهۆك
• (٢٥) هەڵەبجە
• (٧٠) گەرمیان
• (٥٠) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: (٣٠٤ تووشبووی نوێ)
• (٩٨) هەولێر
• (٧٢) سلێمانی
• (١٠٥) دهۆك
• (٩) هەڵەبجە
• (١٨) گەرمیان
• (٢) ڕاپەڕین

٣. چاکبوون: (٥٣٩ چاکبوون)
• (١١٩) هەولێر
• (١٧) سلێمانی
• (٣٦٢) دهۆك
• (١٠) هەڵەبجە
• (٣١) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین

٤. مردن: (١٤ مردن)
• (٣) هەولێر
• (٤) سلێمانی
• (٥) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (١) گەرمیان
• (١) ڕاپەڕین

ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٨١٠٥٤٦ (٢٨٧٢٩٦ هەولێر، ١٨٠٨٧١ سلێمانی، ٣٣٥٥٤٦ دهۆك، ٦٨٣٣ هەڵەبجە)
تووشبوون ٩٦٢٠١ (٣٤٧٢٨ هەولێر، ٢٨٠٣٣ سلێمانی، ٣٠٤٢٥ دهۆك، ٣٠١٥ هەڵەبجە)
چاکبوون ٦٠١٦٥ (٢١١٦١ هەولێر، ١٩٣٣٤ سلێمانی، ١٦٨٨٤ دهۆك، ٢٧٨٦ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٣٢٩٠٤ (١٢٧١٦ هەولێر، ٧١٧٥ سلێمانی، ١٢٩١٩ دهۆك، ٩٤ هەڵەبجە)
مردن ٣١٣٢ (٨٥١ هەولێر، ١٥٢٤ سلێمانی، ٦٢٢ دهۆك، ١٣٥ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٩ی تشرینی دووەم ٢٠٢٠