وه‌زاره‌تی دارایی موڵكێكی حكومه‌ت ده‌فرۆشێت
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، موڵكێكی حكومه‌ت له‌سه‌ر شه‌قامی 60 مه‌تری شاری هه‌ولێر ده‌فرۆشێت، كه شوێنی یانه‌ی ئاوێزه‌ی خێزانییه به پێكهاته‌كانییه‌وه، رووبه‌ره‌كه‌شی 7 هه‌زار و 800 مه‌تره.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری رایگه‌یاند، بڕیاره شوێنی یانه‌ی ئاوێزه‌ی خێزانی، به ته‌واوی پێكهاته‌كانییه‌وه، كه موڵكێكی حكومه‌ته و ده‌كه‌وێته سه‌ر شه‌قامی 60 مه‌تری شاری هه‌ولێر، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو، كه ده‌كاته 6ی 12ی 2020، بۆ فرۆشتن بخرێته زیادكردنی ئاشكرا.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، ئەوەش بەشێکە لە ھەوڵەکانی حکومەت بۆ فرۆشتنی ھەندێک لە موڵک و زەوییەکانی بۆ دابینکردنی مووچەی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان.