ئه‌مه‌ریكا توندوتیژییه‌كانی دژ به خۆپیشانده‌رانی عێراق ئیدانه ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا هێرش و توندوتیژییه‌كانی دژ به خۆپیشانده‌رانی شاری ناسریه‌ی سه‌نته‌ری پارێزگای زیقار له باشووری عێراق ئیدانه ده‌كات.
له پۆستێكدا له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا دووپاتیكرده‌وه، "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ئه‌و كرده‌وه توندوتیژیانه‌ی ئه‌مڕۆ له شاری ناسریه‌ی سه‌نته‌ری پارێزگای زیقار ده‌رهه‌ق به خۆپیشانده‌رانی ئاشتیانه ئه‌نجام دران، ئیدانه ده‌كات".
هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه، "له سیسته‌مه دیموكراتییه‌كاندا هیچ شوێنێك بۆ كاری توندوتیژیی بێ پاساو نییه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ داواكردنی به‌سزا گه‌یاندنی به‌رپرسانی ئه‌و كه‌یسه، ده‌نگی خۆی ده‌خاته پاڵ ده‌نگی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و پێویسته حكومه‌تی عێراق پاراستنی خۆپیشانده‌ران و ئه‌وانه‌ی دیكه، كه له موماره‌سه‌ی ئازادی راده‌ربڕین ده‌كه‌ن، له ئه‌ستۆ بگرێت".
H.B