وه‌زیرێكی ئیسرائیلی له‌باره‌ی تیرۆركرانی فه‌خریزاده ده‌ڵێت "هیچ بیرۆكه‌یه‌كم له‌باره‌یه‌وه نیه"
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زیری كۆمه‌ڵگه‌كانی نیشته‌جێبوون له ئیسرائیل "تساحی هه‌نگبی"، له لێداونێكی بۆ كه‌ناڵی "12"ی هه‌واڵی ئیسرائیلی گوتی: "هیچ بیرۆكه‌یه‌كم نییه" له‌باره‌ی كوژرانی گه‌وره زانای ئه‌تۆمی ئێران، موحسین فه‌خریزاده.
هه‌نگبی، له‌میانه‌ی لێدوانه‌كه‌ی بۆ كه‌ناڵی "12"ی هه‌واڵی ئیسرائیلی، گوتی: "هه‌رچه‌نده هیچ بیرۆكه‌یه‌كم له‌باره‌ی كوژرانی ئه‌و زانایه‌ی تاران نییه، به‌ڵام كوشتنی فه‌خریزاده بۆ ئێران ناخۆشه".
"هه‌نگبی" له حزبی "لیكود"ه، كه سه‌رۆك وه‌زیران "نه‌تانیاهۆ"سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، هاوكات وه‌زیری كاروباری كۆمه‌ڵگه‌كانی نیشته‌جێبوونه.
رۆژی هه‌ینی، نووسینگه‌ی نه‌تانیاهۆ رایگه‌یاندبوو، هیچ كۆمێنتێكیان له‌سه‌ر كوژرانی فه‌خریزاده نییه.
"یوڤال شتاینتس" وه‌زیری وزه‌ی ئیسرائیلی، له كه‌ناڵی "كان نیوز"، به‌هه‌مان شێوه‌ی ،هه‌نگبی" رایگه‌یاند، ئه‌وان نازانن كێ به‌رپرسیاری كوژرانی فه‌خریزاده‌یه.
"شتاینتیس" گوتیشی: "هیچ بیرۆكه‌یه‌كم نییه له‌وه‌ی كێ ئه‌مه‌ی كردووه، به‌ڵام ئه‌وه ده‌زانم كوژرانی فه‌خریزاده، لێدانێكی كوشنده‌یه له به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران".